لە مانگی ئازار 40 کەس لە دەورووبەری تشرین کوژراون

شەیری بکە لە:
لە مانگی ئازار 40 کەس لە دەورووبەری تشرین کوژراون

دیمەنێکی بەنداوی تشرین

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی شەڕ و پێکدادانی سەختی نێوان هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە دەورووبەری بەنداوی تشرین، سەدان کەس کوژراون و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

وێنە گەورەکە: دوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە 8ـی 12ـی ساڵی ڕابردوو، شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" و گرووپەکانی نزیک لە تورکیا لە منبج و دەورووبەری بەنداوی تشرین دەستیپێکرد، لە ماوەی ڕابردوودا شەڕی سەخت و دەستەویەخە لەنێوانیاندا ڕوویداوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: بەهۆی شەڕ و پیکدادانەکانی دەورووبەری بەنداوی تشرین لە چوار مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 500 چەکداری گرووپەکان کوژراون و زیاتر لە 100 ئەندامی هەسەدە گیانیان لەدەستداوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەنیا لە مانگی ئازار دا 40 کەس لە دەورووبەری بەنداوی تشرین کوژاون:


- 24 چەکداری گرووپەکانی نزیک لە تورکیا.

- پێنج ئەندامی هەسەدە گیانیان لەدەستداوە.

- سەربازێکی تورکیا کوژراوە.

- 10 هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە کە هەشتیان منداڵ بوون.

 

زانیاریی زیاتر: هەردوولا ئاگربەستیان ڕاگەیاندووە، بەمەش دیل و تەرمەکانیان ئالۆگۆر دەکەن.
- هەسەدە 40 تەرمی ئەندامەکانی وەرگرتووەتەوە.
- گرووپە چەکدارەکان 25 تەرمیان وەرگرتووەتەوە کە چواریان سەر بە هێزەکانی تورکیان. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: