دادگای دەستووری کۆریای باشوور داوای دوورخستنەوەی سەرۆک کۆماری کاتی ڕەتدەکاتەوە
- جیهان
- 24 ئازار

هان دۆک سۆ، سەرۆکوەزیرانی کۆریای باشوور
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە دادگای دەستووری کۆریای باشوور داوای دوورخستنەوەی هان دۆک سۆ، سەرۆکوەزیرانی کۆریای باشووری بە زۆرینەی دەنگ ڕەتکردەوە.
وێنە گەورەکە: هان دۆک سۆ، سەرۆکوەزیرانی کۆریای باشوور کە دوای دوورخستنەوەی یۆن سووک یول، سەرۆکی کۆریا، بە شێوەیەکی کاتی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆماری پێبەخشراوە، داوای دوورخستنەوەی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی دادگای دەستووری وڵات ڕەتکرایەوە و دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆماری بۆ گەڕێندرایەوە، سەرۆکوەزیران دوای گەڕاندنەوەی دەسەڵاتەکانی، بڕیارەکەی دادگای بە " بڕیارێکی ژیرانە " ناوبرد.
لێدوانی فەرمی: هان دۆک سۆ، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی کاتی کۆریای باشوور لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:" بڕیارەکەی دادگای دەستووری ژیرانە بوو، بەڵێن دەدەم وەک سەرۆک کۆمار ئامانجی هاوبەشی هەموو خەڵکی کۆریا لە بەرەوپێشچوونی بازرگانی و گەشەپێدانی وڵات بەدیبێنم و لە چورچێوەی دەستوور و یاسای وڵات کارەکان ئەنجام بدەم."
باکگراوند: دوای سەپاندنی یاسای سەربازی لە لایەن یۆن سووک یول، سەرۆکی کۆریا، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و هان دۆک سۆ، سەرۆکوەزیرانی کۆریای باشوور بە شێوەیەکی کاتی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆماری پێبەخشراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: پابەندبوونی خۆمان بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت نوێ دەکەینەوە
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا بە بۆنەی جەژن بەرنامەی 'جەژنتان ئاڤا' پێشکەش دەکات
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشەی بۆردوومانکردنی ئێران دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار
خێمەی ڕەمەزان کەشێکی جیاوازی بەشەوانی بەردەم قەڵای هەولێر بەخشیوە
28 ئازار
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشەی بۆردوومانکردنی ئێران دەکات
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ توڕەیە لە پووتین و هەڕەشەی باجی زیادە لەسەر نەوتی ڕووسیا دەکات
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارەکانی ترەمپ بۆ گومرک جێبەجێ دەکرێن
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ناوەڕۆکی نامەکەی ترەمپ بڵاو ناکەینەوە
- جیهان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا، ڕووسیا بە ئەنجامدانی "تاوانی جەنگ" تۆمەتبار دەکات