کرێملن: پێشبینی کۆبوونەوەیەکی قورس و ئاڵۆز لەگەڵ ئەمریکا دەکەین

شەیری بکە لە:
کرێملن: پێشبینی کۆبوونەوەیەکی قورس و ئاڵۆز لەگەڵ ئەمریکا دەکەین

دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرێملن. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

وتەبێژی کۆشکی کرێملن کۆبوونەوەکەی سبەینێی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا بە کۆبوونەوەیەکی قورس و ئاڵۆز دادەنێت.

چیرۆکی سەرەکی: بڕیار وایە سبەینێ کۆبوونەوەی نێوان وەفدی ڕووسیا و ئەمریکا بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە بڕیاردان بۆ ڕاگرتنی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەڕێوەبچێت.

لێدوانی فەرمی:  دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرێملن ڕایگەیاند، گفتوگۆو دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا لە پێناو ڕێککەوتنامەی ئاشتی تەنیا لە قۆناغی سەرەتادایە. کۆبوونەوەی سبەینێی لەگەڵ ئەمریکا کە بڕیارە لە سعوودیە بەڕێوەبچێت بە کۆبوونەوەیەکی "قورس و ئاڵۆز" ناوزەند کرد.  

زانیاریی زیاتر: :  دیمیتری پیسکۆڤ، پێی وایە " ئەم بابەتە زۆر ئاڵۆزە و تەنیا لە سەرەتای ڕێگاکەدان، لە کۆبوونەوەی سبەینێ ڕووسیا سەرنج دەخاتە سەر دووبارە هەناردەکردنەوەی دانەوێڵە لە دەریای ڕەش.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ