ئێران: ئەگەر واشنتن هەندێک شت نەگۆڕێت لەگەڵی دانوستاندن ناکەین

شەیری بکە لە:
ئێران: ئەگەر واشنتن هەندێک شت نەگۆڕێت لەگەڵی دانوستاندن ناکەین

ئاڵای ئەمریکا و ئێران

ئاڤا نیوز

 

وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر بە ئەمریکا و پرسی دانوستاندن دووپاتدەکاتەوە و ڕەتیدەکاتەوە، تاران لەژێر فشار دانوستاندن بکات.

 

لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر گۆڕانکاری لە هەندێک شت و پرسدا ڕوونەدات، ئەوا ئێمە ناتوانین دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا بکەین، ئەم ڕەتکردنەوەیەش لە ئەزموونی ڕابردووەوە سەرچاوە دەگرێت، نەوەک پێداگرییکردن و 'کەللەرەقی' بێت.

 

باکگراوند: دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕاگەیاند، نامەیەکی بۆ ئێران ناردووە، نامەکەش لەڕێگەی دەوڵەتێکی عەرەبیەوە بۆ ئێران نێردراوە، تارانیش ئەم نامەی بە هەوڵێکی فێڵ و فریودان ناو برد  و دانوستاندنیشی لەگەڵ واشنتن ڕەتکردەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ