بۆ چاودێریکردنی پێشهاتەکانی سووریا شانەی قەیرانی ئەمنیی نیشتمانیی لە عێراق پێکدەهێنرێت
- عێراق
- 20 ئازار

کۆبوونەوەی سوودانی لەگەڵ وەزیری بەرگری بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆککوەزیران. وێنە؛ ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران
ئاڤا نیوز
بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق شانەی قەیرانی ئەمنیی نیشتمانیی پێکدەهێنرێت، ئەرکی شانەکە چاودێریکردنی پێشهاتەکانی سووریا و پەرەپێدانی میکانیزمەکانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پێشهاتانە کە ئاسایش و سەقامگیری هەردوو وڵات مسۆگەر بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە: پێکهێنانی ئەم شانەیە لەژێر ڕۆشنایی ئەو قەیرانە ئەمنییەدا هات کە بارودۆخەکە بەسەر سنووری عێراق و سوریادا سەپاندوویەتی، ئەمە جگە لە بوونی گرووپە چەکدارەکان کە کۆنتڕۆڵی هەندێک لە شارەکانی نزیک ئەو سنوورە دەکەن، ئەمەش پێویستی بە وەڵامدانەوەی ئەمنی ڕێکخراو هەیە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سەرچاوەکە ئەندامانی شانەکە بریتین لە سابت محەمەد عەباسی، وەزیری بەرگری، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە، حەمید شەتری، سەرۆکی هەواڵگری، خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە، یاسین حوجەیمی، بەرپرسی کاروباری عێراق لە دیمەشق. شانەکە لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەبێت.
هۆکارە زانراوەکان: سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، پێکهێنانی شانەکە لە وەڵامی چەند هۆکارێکدا بووە، دیارترینیان سنووری هاوبەشی نێوان عێراق و سووریا کە زیاتر لە 600 کیلۆمەترە، هاوکات ئەگەری هەڕەشە ئەمنییەکان لەوانە کۆچی نایاسایی و قاچاخچێتی.
مەترسییە پێشبینكراوەكان: سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا هەردوو وڵاتی عێراق و سووریا لەبەردەم ململانێی نێوخۆیی ئاڵۆزدان، وەک ململانێی سوننە و شیعە لە عێراق و قەیرانی ناوخۆی سووریا، ئەمەش دەرگا بەڕووی دەستوەردانی دەرەکی و قۆستنەوەی ئەو بارودۆخانە دەکاتەوە بۆ بەرزکردنەوەی هەژموونی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاوتا سورییەکەی، ئەسعەد شەیبانی، کە لە 14ـی ئازاردا سەردانی بەغدای کردبوو، تاوتوێی ئاستەنگە ئەمنییە هاوبەشەکانیان کرد، لەسەرووی هەموویانەوە جموجۆڵەکانی داعش لەنێوان هەردوو وڵات. فوئاد حوسێن دووپاتیکردەوە کە ژووری ئۆپەراسیۆنی "پێنج کەسی" کە لە کۆنفرانسی عەممان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپەکە ڕێککەوتن لەسەری کراوە، بەم زووانە ڕۆشنایی بەخۆیەوە دەبینێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ سەردانی سعودییە دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دژی تۆمەتبارکردنی هەولێر ئەپیکۆر ڕوونکردنەوە دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە لە عێراق و چەند وڵاتێکی دیکە
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: پابەندبوونی خۆمان بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت نوێ دەکەینەوە
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک هۆز و عەشیرەت لەبارەی هەڵبژاردنەوە دەچنە پاڵ داواکەی موقتەدا سەدر
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لویس ساکۆ داوای دیالۆگێکی نیشتمانی بۆ ڕزگارکردنی عێراق دەکات