هەیبەت حەلبووسی: هەفتەی داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

  • بزنس
  • 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
هەیبەت حەلبووسی: هەفتەی داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، ھەفتەی داھاتوو ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، دەشڵێت، کۆبوونەوەکانیش بۆ ئەو مەبەستە بەردەوام دەبێت.

وێنە گەورەکە: بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەهۆکاری دواکەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 19-3-2025، لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق میوانداریی بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی کرد.

لێدوانی فەرمی: هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: ھەفتەی داھاتوو ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستپێدەکاتەوە، چونکە ئامادەکاریی تەواوی بۆ کراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ چارەسەری کێشەکان، چەندجارێک شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت (ئەپیکۆر) لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ کۆبوونەتەوە، بەڵام تائێستا نەگەیشتوون بە ڕێککەوتن و زۆرینەی بەربەستەکان پەیوەندییان بە شایستە داراییەکانی ئەپیکۆرەوە هەیە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ