ئەمڕۆ لە بەغدا وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی سێ دەستپێدەکات

  • بزنس
  • 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
ئەمڕۆ لە بەغدا وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی سێ دەستپێدەکات

دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

 

ئاڤا نیوز

وردبینی لیستی مووچەی مانگی سێ دەستپێدەکات، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری لەمبارەیەوە دەڵێت 'هەوڵەکان بۆ ئەوەن پێش جەژن تەمویلی پارە بکرێت'.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 2025-03-18، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی سێی بە سیستمی پەیرۆڵ لە ڕێگەی تیمی تەکنیکی وەزارەتەوە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرد.

زانیاری تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمڕۆ 2025-03-19، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی سێ دەستپێدەکات، هەوڵدەدەین تاوەکو سەرەتای هەفتەی داهاتوو وردبینییەکە تەواو ببێت.

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەڵێت: پێشبینی دەکەین وەزیری دارایی عێراق ڕۆژی یەکشەممە لە دەوام بێت، ئێمە لیستەکە دەخەینە بەردەستی و هەوڵەکانمان بۆ ئەوەن لە هەفتەی داهاتوودا تەمویلی مووچە بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانین پێش جەژن مووچە دابەش بکەین.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیستی مووچەی مانگی سێ بە هەمان شێوازی لیستی مووچەی مانگی پێشوو بۆ بەغدا نێردراوە، چونکە هیچ تێبینییەکیان لەسەر لیستی مانگی پێشوو نەبوو.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ