هەواڵی خۆش بۆ دەیان هەزار خانەنشین؛ مووچەتان کەمنابێتەوە

  • بزنس
  • 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
هەواڵی خۆش بۆ دەیان هەزار خانەنشین؛ مووچەتان کەمنابێتەوە

گرافیک؛ ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی ساڵانی 2014 بۆ 2022 لە لیستی مووچەی مانگی سێ جێگیر کرا، بەمەش مووچەیان کەمنابێتەوە، کە یەکێک لە داواکارییەکانی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بوو و پێداگر بوو لەوەی بڕیاری هاوتاکردنی مووچەیان هەڵبووەشێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی لە 2024 کە حکومەتی عێراقی پابەند کرد بە دابینکردنی مووچەی خەڵکی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی خانەنشینانی ساڵانی 2014 بۆ 2022 لەگەڵ خانەنشینانی عێراق هاوتا کرد و تاوەکو سەرەتای ئەمساڵیش خۆی مووچە زیادەکەی دەدا، بەڵام لە مانگی یەکەوە هاوتاکردنەکە خرایە سەر حکومەتی عێراق، تەیف سامیش ڕازی نەبوو و داوای دەکرد بڕیارەکە هەڵبووەشێنرێتەوە، بەمەش مووچەی دەیان هەزار خانەنشین بە بڕێکی بەرچاو کەمدەبووەوە، بەڵام مووچەی هیچیان لە 500 هەزار دینار کەمتر نەدەبوو.

 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاری هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان لە ڕێککەوتی 23-11-2022 لەلایەن دادگای فیدراڵیی عێراق دەرکرا و ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2014ی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق جێبەجێ کرا، هاوتاکردنەکەش بەسەر خانەنشینانی ساڵی 2014 بەدواوە جێبەجێ کرا، ئەوانەی پێش 2014 خانەنشین بوون و مووچەیان لە 500 هەزار کەمتر بوو، تەنیا مووچەیان بۆ کرایە 500 هەزار دینار.

 


زانیاریی تایبەت: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە داواکارییەکەی تەیف سامی ڕازی نەبووە،  لە کۆبوونەوەکانی ڕابردوودا پێداگرییان کردووە و وتوویانە بەهۆی ئەوەی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق لە ساڵی 2014ەوە دەرچووە، دەبێت لەوکاتەوە مووچەی سەرجەم خانەنشینان هاوتا بکرێت، لە لیستی مووچەی مانگی سێش هاوتاکردنە لانەدراوە و جێگیر کراوە، بەمپێیە هیچ خانەنشینێکی دوای ساڵی 2014 مەترسی کەمکردنەوەی مووچەکەی نابێت و وەکو خۆی دەمێنێتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ