لیستی مووچەی مانگی سێ ڕادەستی بەغدا کرا

  • بزنس
  • 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
لیستی مووچەی مانگی سێ ڕادەستی بەغدا کرا

ئاڤا نیوز


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی سێی ڕەوانەی بەغدا كرد.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 18-3-2025، لیستی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵ كرا.

 

باكگراوند: چوارشەممەی ڕابردوو، لەمیانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی ڕاسپارد بە زووترین كات لیستی مووچەی فەرمانبەرانیان ئامادە بكەن و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بكەن بۆ ئەوەی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێردرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ