لە کەرکووک بە بۆنەی نەورۆزەوە پشوو ڕاگەیێنرا و ئاگر دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
لە کەرکووک بە بۆنەی نەورۆزەوە پشوو ڕاگەیێنرا و ئاگر دەکرێتەوە

ساتی کردنەوەی ئاگری نەورۆز لە شاری کەرکووک؛ وێنەکە ئەرشیڤە

ئاڤا نیوز

 

بە بڕیاری پارێزگاری کەرکووک، ڕۆژی پێنجشەممە 20ـی 3ـی 2025ـی لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی شارەکە کرایە پشوو. ئەندامێکی ئەنجوومەنی شارەکەش دەڵێت، لەسەر قەڵای کەرکووک ئاگر دەکرێتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگاری کەرکووک ڕایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ڕۆژی پێنجشەممە 20-03-2025،  پشووی فەرميی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت، زانکۆی کەرکووک، کۆلێژ و پەیمانگا و قوتابخانەکانی شارەکە.

 

لەلایەکی دیکە: د. ئەحمەد کەرکووکی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤای گوت، "دوانیوەڕۆی سبەی 20-03-2025 لە قەڵای کەرکووک بە بەشداری چین و توێژەکانی شارەکە ئاگری نەورۆز هەڵدەکرێت."

 

زانیاریی زیاتر: پارێزگاری کەرکووک, "هیواخوازە ئەم ڕۆژە ببێتە مایەی ئاشتی و پێکەوەیی لە نێوان خەڵکی کەرکووک".

 

ئەمەش بزانە: لە دوای ساڵی 2003 پڕۆسەی ئازادکردنی عێراق ئاگری نەورۆز لە قەڵای کەرکووک دەکرێتەوە، هاوکات خەڵک لەناو گەڕەک و گۆڕەپانی گەڕەکەکان ئەو یادە ڕێکدەخەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ