ئیسرائیل: لە باشووری لوبنان دەمێنینەوە

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل: لە باشووری لوبنان دەمێنینەوە

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز


سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان، بەڵام ئیسرائیل دەڵێت، لە باشووری ئەو وڵاتە ناکشێتەوە.


لێدوانی فەرمی: ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل لە پێنج بنکە لە باشووری لوبنان ناکشێتەوە و تا کاتێكی نادیار لەو بنکانە دەمێنێتەوە. 


زانیاریی زیاتر: "سەرەڕای ئەوەی دانوستاندنی تایبەت بە دەستنیشانکردنی خاڵە سنوورییەکان لە ئارادایە، بەڵام مانەوەی ئیسرائیل لەو شوێنانە لە باشووری لوبنان بۆ پاراستنی دانیشتووانی باکووری ئیسرائیل پێویستە". کاتز وادەڵێت.


لەلایەکی دیکە: بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل وەزیری بەرگریی ئیسرائیل فەرمانی دەرکردووە بۆ بەهێزکردنی پێگە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە خاڵە سنووریەکان، هەروەها بۆ نیشاندانی کاردانەوەی تووند لەبەرامبەر "سەرپێچییەکان"ـی حیزبوڵای لوبنان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: