وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بۆ ئاڤا: چاودێری ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و سووریا دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

بارەگای وەزارەتی دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە هەڵوێستی خۆی لەسەر ڕێککەوتنەکەی ئیدارەی نوێی سووریا و هەسەدە ڕادەگەیێنێت، جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەوان بە وردی چاودێری جێبەجێکردنی سەرجەم خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە دەکەن.
وێنە گەورەکە: لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، یەکخستنەوەی هێزە چەکدارەکانی سووریا ئامانجی سەرەکی ئیدارەکەی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری نوێی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر بوو، تا لە کۆتاییدا لە 2025-03-10، ڕێککەوتنێکی هەشت خاڵی لە نێوان مەزڵووم عەبدی و شەرع واژۆکرا کە هێزەکانی هەسەدە دەخاتە نێو هێزی بەرگری سووریا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕێگەی ئیمێڵەوە سەبارەت بە ڕێککەوتنەکەی نێوان ئیدارەی نوێی سووریا و هەسەدە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەو ڕێککەوتنەی بەم دواییانە لە نێوان ئیدارەی نوێی سووریا و هەسەدە کراوە بە وردی و بێ کەموکوڕی چاودێری جێبەجێکردنی خاڵەکانی دەکەین.
- چاوەڕێ دەکەین ئەم ڕێککەوتنە خزمەت بە یەکپارچەیی خاکی سووریا بکات، بەجۆرێک یەک ئیدارە سووریا بەڕێوە ببات و ڕێگە بە دروست بوونی گرووپی چەکداری لە ناوچەکە نەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەشداوە، تورکیا ئامانجی پاککردنەوەی سووریایە لە هەموو جۆرە تیرۆر و تیرۆریستان، هاوکات دڵنیابوون لەوەی کە مەترسی لەسەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ دروستنەکات بە تورکیاشەوە.
- تاوەکو ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە ئیرادەی تورکیادا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر نییە بە هەمان سیاسەتی پێشوو بەردەوام دەبین.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: هێزی سەربازی بۆ سووریا نانێرین
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕۆژانی پشوو دەدرێت
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
ماستەرپلانی نوێی هەولێر؛ شارەکە بۆ چوار زۆنی سەرەكی دابەش دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زنجیرە درامای بەرەو بەرزاییەکان - ئەڵقەی 12
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: هێزی سەربازی بۆ سووریا نانێرین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: لە باشووری لوبنان دەمێنینەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: پێویستە مافی کورد لە سووریا دەستەبەر بکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوانگەی سووری: زیاتر لە 100 هەزار فەرمانبەری حكومی دەركراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی قەیرانی خۆراک لە غەززە دەدات