ترەمپ: نیشانەی ئەرێنی لە ڕووسیاوە لەبارەی دانوستاندنەکانی ئۆکراینا هەیە
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ئاگربەستی 30 ڕۆژەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەڵێت، پێشهاتی ئەرێنی لە ڕووسیاوە دەبیستتن.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا داوای ئاگربەستی دەستبەجێی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەکات، هەوڵەکانی بەرپرسانی ئەمریکا و ئۆکراینا لە سعودیە چرتڕبوونەوە و کە دواجار ئۆکراینا ڕازی بوو بۆ وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان بۆ ماوەی 30 ڕۆژ، ئەم ئاگربەستەش ئەگەر ڕووسیا ڕازی و پابەندی بێت، ڕاستەوخۆ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، نیشانەی ئەرێنی سەبارەت بە دانوستاندنەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا هەن بۆ ڕێککەوتن و ئاگربەست، پێموایە ڕووسیا دەیەوێت ڕێککەوتن لەگەڵ ئێمە بکات.
لەلایەکی دیکەوە: ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا داوای لە ئەمریکا کردووە ئەگەر ڕووسیا بەم ئاگربەستە ڕازی نەبێت واشنتن سزا بەسەر مۆسکۆ بسەپێنێت. هاوکات دەشڵێت، ڕووسیا دەڵێت ئامادەیە بۆ ڕێککەوتن کەچی مەرج بۆ ڕازیبوونی دادەنێت و پرۆسەکە دوادەخات.
زانیاریی زیاتر: پووتن داوای لەو هێزانەی ئۆکراینا کردووە کە لە ناوچەی کۆرسکی ڕووسیا شەڕ دەکەن، خۆیان ڕادەست بکەن، ئەمەش دوای ئەوەی ترەمپ، داوای لە پووتین کرد ژیانی سەربازانی ئۆکراینا بپارێزێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
زیانەکانی جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
مەسەدە: نیگەرانین لە بارودۆخی ئێستای سووریا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عومرەکارێکی کورد لە مانگی ڕەمەزان لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە ئەندەنووسیا تیمساح ئافرەتێک دەخوات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
زنجیرە درامای بەرەو بەرزاییەکان - ئەڵقەی 12
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
زیانەکانی جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
بەریتانیا: ڕووسیا بە هێرشە وەحشیگەرییەکانی هەوڵ دەدات ئاگربەست دوابخات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەندەنووسیا تیمساح ئافرەتێک دەخوات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی: ڕووسیا بیانوو دەدۆزێتەوە و شەڕەکە درێژ دەکاتەوە
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا و ئۆکراینا نزیکەی 300 درۆنی یەکدی دەخەنە خوارەوە
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی نوێی کەنەدا: هەرگیز وڵاتەکەمان نابێتە بەشێک لە ئەمریکا