بەغدا مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی خەرج کرد

  • بزنس
  • 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
بەغدا مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی خەرج کرد

ئاڤا نیوز

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە  ئاڤا میدیای ڕایگەیاند، بەغدا مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی خەرج کرد.

لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی شوبات دەستی پێکرد، کەمێک پێش ئێستا ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت:  بەگوێرەی سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی، بەغدا  957  ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی دوو خەرج کردووە.

 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: