سەرۆکوەزیران بارزانی گەڕایەوە هەولێر

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی گەڕایەوە هەولێر

سەرۆکوەزیران بارزانی لە إرۆکەخانە نێودەوڵەتیی هەولێر. وێنە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز

 

دوای سەردانێکی فەرمی بۆ واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران بارزانی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.

 

وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ ماوەی 12 ڕۆژ بە سەردانێکی فەرمی لە واشنتن بوو، چەندین کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی، کۆنگرێس، وەزارەتەکانی دەرەوە، بەرگری و گەنجینەی ئەمریکا کرد.

 

بابەتە ستراتیژییەکان: لەو کۆبوونەوە و دیدارانەدا، بەرپرسانی باڵای ئەمریکا پاڵپشتیی خۆیان بۆ "حکومەتی خۆڕاگری هەرێمی کوردستان" دووپاتکردەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: سەردانی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ ئەمریکا و دیدار و کۆبوونەوەکانی لەو وڵاتە، سەرنجی میدیاکانی جیهانی بۆ خۆی ڕاکێشا و بە گرنگییەوە باسیان کرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: "سەرۆکوەزیران بارزانی و ئەو بەرپرسە باڵایانەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکانیاندا تاوتوێی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان، گرنگیی ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێم، دابینکردنی شایستە داراییەکان، پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتیان کردووە". 

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ