یەکەم کۆبوونەوەی حەوت حیزبەکە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتی بێئەنجام بوو

شەیری بکە لە:
یەکەم کۆبوونەوەی حەوت حیزبەکە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتی بێئەنجام بوو

لۆگۆی هەر حەوت حیزبەکە

ئاڤا نیوز

 

کۆبوونەوەی حەوت حیزبی کوردستان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بێئەنجام بوو؛ بۆچوونی حیزبەکان لە یەکەوە دووربووە و لە دوایین کۆبوونەوەش هیچ قسەیەکی جددیان نەکردووە. 

 

وێنە گەورەکە: بە دەستپێشخەری حیزبی شیوعی و ئامادەبوونی شەش حیزبی دیکە، دوێنێ چوارشەممە کۆبوونەوەیەک بە ئامانجی پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا.

 

بۆچی گرنگە؟ لەبەرئەوەی دەنگی ئەو حیزبانە سنووردارە و دەنگدەری کەمیان هەیە، لە سیستەمی چوار بازنەیی زیانیان بەردەکەوێت، بۆیە دەیانەوێت بە پێکهێنانی هاوپەیمانێتی، بە لایەنی کەمەوە نوێنەرێکیان لە خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان هەبێت. 

 

لێدوانی فەرمی: هیوا سەید سەلیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی زەحمەتکێشان بە ئاڤا نیوزی گوت: “لە کۆبوونەوەکەدا تەنیا بیروڕاکان ئاڵوگۆڕ کران و بەشێکی بۆچوونەکانیش لە یەکەوە دوور بوون، هیچ قسەیەکی جددی لەسەر هاوپەیمانێتییەکە نەکراوە و ڕەنگە کۆبوونەوەی دیکەش بکەین".

 

زانیاریی زیاتر: حیزبی شیوعی، پارتی سۆسیال دیموکرات، پارتی پارێزگاران، پارتی کرێکاران و ڕەنجدەران، یەکێتیی نەتەوەیی دیموکرات، بزووتنەوەی دیموکرات و حیزبی زەحمەتکێشان ئەو حەوت حیزبەن کە دەیانەوێت هاوپەیمانێتییەکە پێکبهێنن.

شەیری بکە لە: