بەهۆی نمایشێکەوە برای ڕەیان کلدانی لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

بەهۆی نمایشێکەوە، نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لێکۆڵینەوەیەکی چڕی لەگەڵ ئوسامە کلدانی، جێگری فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە نەینەوا دەسپێکردووە، بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان کلدانی لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئێستا کەیسەکە ڕەوانەی دەستەی دەستپاکی عێراق کراوە و لەگەڵ نووسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئوسامە کلدانی دەکرێت، چونکە پێشتر چەند جارێک نمایشی لەم جۆرەی کردووە چەند جارێکیش ئۆتۆمبێلی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی بۆ ئەو مەبەستە بەکارهێناوە.

زانیاریی زیاتر: ئوسامە کلدانی وتوویەتی، "ئەو ئۆتۆمبێلانەم بەکرێ هیناوە، هەندێک ڤیدیۆی پێ تۆمار دەکەم و دەیگەڕێنمەوە" بەبێ ئەوەی ئاماژە بە سەرچاوەی دارایی کرێی ئەو ئۆتۆمبێلانە بدات، ئەمەش کێشەکەی قوڵتر کردووەتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، سوودانی بە بڕیارێک  ئوسامە کلدانی لە پۆستی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە نەینەوا دوورخستووەتەوە و دەریکردووە.

 ئەمەش بزانە: ئوسامە سالم سدیق کلدانی، برای ڕەیان کلدانییە کە لە دوای ساڵی  2014 ـەوە چوونەتە نێو ڕیزەکانی حەشدی شەعبی، دواتریش وەک هێزێکی سیاسی بەشدارییان لەهەڵبژاردنەکان کردووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ