زیاتر لە 100 هەزار کەس لە کۆنگۆ ئاوارە دەبن

شەیری بکە لە:
زیاتر لە 100 هەزار کەس لە کۆنگۆ ئاوارە دەبن

دیمەنێک لە ئاوارەبوونی خەڵکی کۆنگۆ

ئاڤا نیوز


دوای دوو ڕۆژ لە شەڕ و پێکدادان لە ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ، زیاتر لە 100 هەزار کەس ئاوارە بوون.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە بزووتنەوەی 23ی ئازاری یاخیی ڕواندایی هێرشیان کردە سەر چەند شارۆچکەیەکی ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ لە نزیک سنووری ڕواندا، بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆیان فراوانتر بکەن. یەکێک لەو شارۆچکانەی هێرشی کرایە سەر نیانزالی بوو، کە لانیکەم 15 هاووڵاتیی مەدەنی تێدا کوژراون، لە نێویاندا منداڵیش هەن. 

لێدوانی فەرمی: نووسینگەی هەماهەنگیی کاروباری مرۆییی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان (ئۆچا - OCHA) ڕایگەیاندووە: بەهۆی داگیرکردنی نیانزالی-یەوە زیاتر لە 100 هەزار هاووڵاتی ماڵی خۆیان جێهێشتووە.

زانیاریی زیاتر: ژمارەی دانیشتووانی کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ 102 ملیۆن کەسە، بەگوێرەی خەمڵاندنی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆتایی ساڵی 2023 ەوە تائێستا نزیکەی 7 ملیۆن کەس ئاوارە بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان