ڕووسیا "پاڵەوانی شەترەنج" دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

شەیری بکە لە:
ڕووسیا "پاڵەوانی شەترەنج" دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

گاری کاسپارۆڤ، پاڵەوانی ئەفسانەیی شەتڕەنج و چالاکوانی ڕامیاریی

ئاڤا نیوز

دەزگای خزمەتگوزاریی چاودێریی دارایی فیدراڵیی ڕووسیا گاری کاسپارۆڤ، پاڵەوانی ئەفسانەیی شەتڕەنج و چالاکوانی ڕامیاریی خستە لیستی "تووندڕەو و تیرۆریست"ەکانی خۆیەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: دەزگای ڕوسفینمۆنیتۆرینگ (دەزگای خزمەتگوزاریی چاودێریی دارایی فیدراڵیی ڕووسیا) ڕوونکردنەوەی نەداوە لەسەر ئەوەی بۆچی کاسپارۆڤیان خستووەتە لیستەکەیانەوە. بەڵام کرێملین زۆر جار بە نەیارەکانی خۆی دەڵێت "تیرۆریست" یان "بەکرێگیراوی بێگانە".

زانیاریی زیاتر: دەزگاکە بەرپرسی بەرەنگاربوونەوەی پارەسپیکردنەوە و تیرۆری داراییە، ئەوانەشی دەیانخاتە لیستی تیرۆرەکەیەوە، دەکرێت دەست بەسەر هەژمارە بانکییەکانیاندا بگیرێت.

لێدوانی فەرمی: کاسپارۆڤ بە گاڵتەوە لەسەر هەژماری ئێکسەکەی نووسیویەت: "ئەمە شانازییە، ئەوەندەی گوزارشت لە ڕژێمە فاشیستییەکەی پوتین دەکات، ئەوەندە گوزارشت لە من ناکات". 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاسپارۆڤ، ئێستا تەمەنی 60 ساڵە، پێشتر پاڵەوانی جیهان بوو لە شەتڕەنجدا. دەمێکە دژی ڤلادیمیر پوتینە و چەندینجار لە دژی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لێدوانی داوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان