
بەلەمێکی کۆچبەران لە نێو دەریادا، سەرچاوە: nieman reports
ئاڤا نیوز
ساڵی ڕابردوو بە لایەنی کەمەوە 8 هەزار و 565 کەس لە سەرانسەری جیهاندا لە کات و ڕێگەی کۆچدا مردوون. لە 2014ەوە کە نەتەوەیەکگرتووەکان ژمارەی کۆچبەرانی مردوو تۆمار دەکات، ئەمە بەرزترین تۆمارە.
لێدووانی فەرمی: ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچکردن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "ژمارەی کۆچبەرانی مردووی ساڵی 2023 بەراورد بە ساڵی 2022 دا تراژیدیایە و بە ڕێژەی 20٪ زیاد بووە، ئەمەش وا دەکات چارەی ئەم کێشەیە ببێتە پێویستییەکی هەنووکەیی، تا ڕێگە لە مردنی زیاتر بگرین".
چیرۆکە سەرەکی: تۆماری کۆچبەرانی مردووی ساڵی ڕابردوو کە 8 هەزار و 565 کەسە، تۆماری ساڵی 2016ی شکاند کە بەرزترین تۆمار بوو و ئەو ساڵە 8 هەزار و 84 کۆجبەر گیانیان لە دەست دابوو.
هۆکارە زانراوەکان: ڕێگەی کۆچی یاسایی و پارێزراو لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقاوە بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا سنووردارن، هەموو ساڵێک سەدان هەزار کەس لە بارودۆخی ناپارێزراودا هەوڵدەدەن بە ڕێگەی نایاساییدا کۆچ بکەن.
زانیاریی زیاتر: هێشتا پەڕینەوە بە دەریای ناوەڕاستدا کوشندەترین ڕێگەیە، لانیکەم 3 هەزار و 129 ئەنگاوتەی مردن لەو ڕێیە تۆمارکراون. هۆکاری نزیکەی نیوەی گیانلەدەستدانی کۆچبەران لە ساڵی ڕابردوودا خنکانە. 9٪ بە ڕووداوی هاتووچۆ و 7٪ بە تووندوتیژییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش سکاڵا لە دژی ترەمپ تۆمار دەکات
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دەمەوێت لە بەرامبەر ئۆباما بۆ خولی سێیەم خۆم کاندید بکەم