
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕووسیا ڕازی بووە بەوەی لە پرسی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران هاوکاریی ئەمریکا بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی ڕووسی کە لێدوانیان بۆ ئاژانسی بلوومبێرگ داوە، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، ڕازی بووە بەوەی لە بابەتەکانی وەک "بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و پشتیوانیی ئێران لە هێزە میلیشیاییەکانی ناوچەکە کە لە دژی ئەمریکان" هاوکاریی ئەمریکا بکات.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی سەرچاوەکان ترەمپ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی مانگی شوباتی ڕابردوودا لەگەڵ پووتین ئەم بابەتەی باس کردووە و دوای کردووە ڕووسیا ڕۆڵێکی هاوکارانە بگێڕێت. ئەم بابەتە هەروەها لە کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی ئەمریکا و ڕووسیا لە ڕیازی پایتەختی سعودیە دووبارە خراوەتەوە بەر باس و گفتوگۆ.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دێمێتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێلمین لە وەڵامی پرسیارێکی بلوومبێرگدا گوتوویەتی "ڕووسیا لەو باوەڕەدایە ئەمریکا و ئێران دەبێت لە ڕێگەی گفتوگۆوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن و مۆسکۆش ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەر کارێک لەم پێناوەدا."
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەوەی بە ئاسایی ناوبردووە کە ڕووسیا ببێتە نێوەندگیری نێوان ئەمریکا و ئێران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش سکاڵا لە دژی ترەمپ تۆمار دەکات
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دەمەوێت لە بەرامبەر ئۆباما بۆ خولی سێیەم خۆم کاندید بکەم