ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا داوا دەکات وێنەی ترەمپ لەسەر دراوی 100 دۆلاری دابنرێت
- ڕاپۆرت
- 3 ئازار

وێنەی دۆناڵد ترەمپ لەسەر دراوی 100 دۆلاری. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
براندن گیل ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا داوا دەکات وێنەی بنیامین فرانکلین لاببرێت و وێنەی دۆناڵد ترەمپ لەجێگەی لەسەر 100 دۆلاری دابنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا بەنیازە پڕۆژەیاسایەک بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پێشنیاز بکات کە تێیدا داوا دەکات وێنەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بخرێتە سەر دراوی 100 دۆلاری.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: براندن گیل، لە پارتی کۆمارییەکان بە فۆکس نیوزی ڕاگەیاند، داوام کردووە وێنەی دۆناڵد ترەمپ لەسەر دراوی 100 دۆلاری دابنرێت، ئەم کارەش بۆ ئەوەیە تاوەکو پێگەی ترەمپ بەرز بنرخێنرێت و یاد بکرێتەوە، چونکە ترەمپ ژیانی تایبەتی وەلاناوە و بەرامبەر بەدەستهێنانی دەستکەوتی مەزن بۆ ئەمریکا.
گوتیشی، سەرۆک ترەمپ دەیتوانی ئێستا خۆشی لە ژیانکردنی ببینێت و کات لەگەڵ خێزانەکەی بەسەرببات، بەڵام لە کاتی خۆی زیاتر کار دەکات بۆ پاراستنی سنوورەکانمان و چاککردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی جیهان.
زانیاری زیاتر: ئەو ئەندامەی کۆنگرێس لە پرۆژەیاساکەی ئاماژەی بەوە کردووە کە لەدوای کۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆکایەتی ترەمپ ئەو کارە بکرێت و دەڵێت، لابردنی وێنەی بنیامین فرانکلین و دانانی وێنەی ترەمپ لەسەر کاغەزی دراوی 100 دۆلاری “کارێکی بچووکە بۆ بەرز ڕاگرتنی هەموو ئەو دەستکەوتانەی لە چوار ساڵی داهاتوو سەرۆک ترەمپ بەدەستیاندەهێنێت.”
ئەمەش بزانە: ئەگەر ئەم پڕۆژەیاسایە تێپەڕێت ئەوا وەزیری خەزێنەی ئەمریکا دەبێت دیزاینێکی سەرەتایی دراوە نوێیەکە لەکۆتایی 2026 بڵاوبکاتەوە و لە سەرەتایی 2029ـش دراوەکە بخرێتە بازاڕەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە یەکەمجار نییە هەوڵێکی لەو شێوەیە دەدرێت و هەفتەی ڕابردوو ئەندامێکی دیکەی کۆنگرێس لە پارتی کۆمارییەکان بەناوی جۆو ویڵسن پڕۆژەیاسایەکی پێشنیازکرد بۆ دروستکردنی دراوێکی نوێی دۆلار بە بەهای 250 دۆلار کە وێنەی ترەمپی لەسەر بێت، پڕۆژەیاساکەی ویڵسن لەلایەن سێ ئەندامی دیکەی کۆنگرێسەوە پشتگیری لێکراوە.
باکگراوند: سەرەڕای ئەم هەوڵانە گۆڕانکاری لە شێوەی دراوی دۆلاری ئەمریکی کارێکی ئاسان نییە دواینجار ئەو کارە کرابێت لە ساڵی 1929 بووە کاتێک وێنەی ئەندروو جاکسن شوێنی وێنەی گرۆڤەر کلیڤلاندی لەسەر دراوی 20 دۆلاری گرتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە تاران تەقینەوەیەک ڕوویدا
- ببینە و ببیستە
- 26 خولەک لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا هاونیشتمانییان خەڵات دەکات
- ببینە و ببیستە
- 37 خولەک لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا لە شاری هەولێر
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا پووتین بە دیکتاتۆر ناوزەند دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرسیاری ئاڤا هاونیشتمانییان خەڵات دەکات
26 خولەک لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا لە شاری هەولێر
37 خولەک لەمەوپێش
پرۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە شاری سلێمانی
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ ژیانی پڕ لە نەهامەتی ژنێک کە خاوەنی منداڵێکی ئۆتیزمە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا لە دەروازەی ڕاپەرینە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار ئەمریکا و حەماس بە نهێنی دانوستان دەکەن