
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
لەمێژووی ژووری پێشوازی کۆشکی سپی، ئاوا گفتوگۆی توند لەنێوان سەرۆکی ئەمریکاو میوانەکەی بەبەرچاوی جیهانەوە ڕووی نەداوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازیکرد لە ڤۆڵۆدێمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، لە ژووری پێشوازی گفتوگۆی تووند لە نێوانیان دروست دەبێت، دواتر زێلینسکی بە نیگەرانییەوە کۆشکی سپی بەجێهێشت.
چی ڕوویدا: زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا هەر کە چووە بەردەم کۆشکی سپی، ترەمپ لەبەردەم دەرگا چاوەڕێی دەکرد، هەر کە لە ئۆتۆمبێل دابەزی، پێی گوت، ها کوڕی قۆز، جلەکانیشت جوانن، دوایی پێی گوت، ئەوە بۆ بە جلی عەسکەرییەوە هاتووی، بۆ جلی فەرمیت لەبەر نەکردووە، هەر بۆ ڕێزگرتنی کۆشکی سپی، زێلێنسکیش گوتی، چیە بۆ ئەوە پێشوازیت لێکردووم سوکایەتیم پێ بکەیت.
کە چوونە ژوورەوە گفتوگۆی تووند دەستیپێکرد
دەگوترێت، عادەت وا نیە سەرۆک و جێگرەکەی لەو شوێنە بەبەرچاو میدیاکانەوە گفتوگۆ لەگەڵ میوان بکەن، هەر ئەوەندەیە پرسیار لە سەرۆک دەکەن و جواب دەداتەوە، بەڵام بۆ زێلێنسکی وا نەبوو.
پێش ئەوەی ترەمپ و زێلێنسکی بەئاشکرا دەنگیان بەسەر یەکتر بەرزبکەنەوە، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بە دەنگی بەرز زێلێنسکی تۆمەتبارکرد بەوەی تۆ هەر بۆ ریکلام و خۆدەرخستن ئەم جلانە دەپۆشی و بەشارەکانی وڵاتەکەتدا دەگەڕێێت، ئیتر زێلێنسکیش زۆر توڕە بوو بەم قسەیە، وتی دەنگ بەرز نەکەیتەوە هەر لەخۆتەوە، بزانە لەگەڵ کێ قسە دەکەی، ئەگەر بوێریت هەیە وەرە بۆ ئۆکراینا بزانە لەوێ چی ڕوودەدا. ئیتر زێلێنسکی لەژێر لێوەوە جنێوێکیدا بە جێگری سەرۆکی ئەمریکا.
ترەمپیش تووڕەبوو، لەسەر کورسییەکەی هاتە پێشەوە و ئەویش دەنگی بەرزکردەوە، بە زێلێنسکی گوت، تۆ کەسێکی سپڵەی سوپاسی ئەمریکا ناکەیت کە ئەو هەموو پارەی پێداوی بۆ شەڕ دژی ڕووسیا.
دواتر چی ڕوویدا
سەرۆکی ئۆکراینا نەیدەزانی جوابی کامەیان بداتەوە، بەس وریا بوو، فریای هەمووی دەکەوت وەک شێرێکی بریندار دەردەکەوت، لەولاوە یەکێک قسەیەکی کرد وتی، ئەوە بۆ قاتێکی جوانت لەبەر نەکردووە، زێلنێسکیش گوتی، با شەڕ تەواو بێ، قاتێک لە تۆ گرانتر دەکڕم، واتە تۆ سوکی.
ئیتر وەڵامی ترەمپی دەدایەوە، وەڵامی جێگرەکەی، لەیەک کاتدا هەمووی بەیەکەوە قسەی دەکرد، کەس لەکەس حاڵی نەدەبوو، لەوکاتەی گفتوگۆ گەرم دەبێت، ترەمپ مۆبایلەکەی دەردەهێنێ و پۆستێک دەکا، دەنووسی لەگەڵ زێلێنسکی کۆنگرەی رۆژنامەوانی ناکەم، ئەمە هێشتا کۆبوونەوە تەواو نەبووە.
دواتر ترەمپ دەڵێت، من دەچمە ئەودیو، میوانم هەیەو کۆبوونەوەیەکم هەیە، ئێوە بۆ خۆتان قسە بکەن، وەزیری دەرەوەیش بانگ دەکات، پێی دەڵێت، ئەو کابرایە بکەنە دەرەوە.
زێلێنسکی دەکرێتە دەرەوە
دەڵێن، نانێکی باشیان دانابوو، لەبەر خاتری زێلێنسکی لە ژوورێکی تر، بەڵام کە بارودۆخەکە وای لێهات، بەرپرس و شت نەیخوارد، بە میدیاکارەکانیان گوت بڕۆن ئێوە بیخۆن، خۆتان و شانسی خۆتان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: پێش کۆبوونەوەکە، هەندێک کۆنگرێسمان ئامۆژگاری زێلێنسکیان کردووە، پێیان گوتووە، نەکەی گفتوگۆ لەگەڵ ترەمپ بکەی و توڕە ببێ، هەر قسەیەکی کرد بڵێ باش تەواو، هەر ئەو کاتەیە، کەچی کە چووە ژوورەوە بەنزینی بە ئاگر داکرد و ترەمپی تووڕەکرد.
کاردانەوەکان: دوای ئەم گفتوگۆ تووندەی نێوانیان، هەموو ئەوروپا پشتیوانی خۆیان بۆ زێلێنسکی دەربڕی.
لە لایەکی دیکەوە: قسەیەک هەیە ئێستا دەڵێن، ئەوەی زۆر پێکەنیوە بەو ڤیدیۆیەی کۆشکی سپی کە هەمووی شەڕە قسەو جنێواندان بووە، ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی ڕووسیایە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە تاران تەقینەوەیەک ڕوویدا
- ببینە و ببیستە
- 31 خولەک لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا هاونیشتمانییان خەڵات دەکات
- ببینە و ببیستە
- 42 خولەک لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا لە شاری هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرسیاری ئاڤا هاونیشتمانییان خەڵات دەکات
31 خولەک لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا لە شاری هەولێر
42 خولەک لەمەوپێش
پرۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە شاری سلێمانی
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ ژیانی پڕ لە نەهامەتی ژنێک کە خاوەنی منداڵێکی ئۆتیزمە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا لە دەروازەی ڕاپەرینە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار ئەمریکا و حەماس بە نهێنی دانوستان دەکەن