
سفرەی ڕەمەزان
ئاڤا نیوز
ڕۆژوگرتن لە مانگی ڕەمەزاندا جگە لە وەرگرتنی چێژێکی ڕۆحی، زۆر سوودی هەیە و تەندروستی مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت.
وێنە گەورەکە: هەموو ساڵێک موسوڵمانانی جیهان لە مانگی ڕەمەزاندا، لە پاڵ وەرگرتنی چێژی ڕۆحی چەندین سوودی زانستی بەدەست دەهێنن. چەندین سەرچاوەی زانستی جەخت لەسەر لایەنە تەندروستەکانی بەڕۆژووبوون دەکەنەوە.
زانیاریی زیاتر: پسپۆڕانی پزیشکی لەو باوەڕەدان هەموو جۆرەکانی بەڕۆژوو بوون پشوودانە بە جەستەو هەموویان بەبێ جیاوازی سوودییان بۆ مرۆڤ هەیە و دووری دەخاتەوە لە فشاری دەروونی. ئەمەش دوای ئەوەی توێژینەوە لەسەر جەستەی ڕۆژووگران ئەنجام دراون.
بە بۆچوونی بەشێک لە پسپۆڕانی پزیشکی هەموو ئەو شێوازە جیاوازانەی بەڕۆژوو بوون کە لە جیهان پەیڕەو دەکرێن، ئامانج لێیان پشوودانە بە جەستە و هەموویان بەبێ جیاوازی سوودییان بۆ مرۆڤ هەیە.
لە لایەکی دیکەوە: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی Healthline ڕۆژووگرتن هەشت سوودی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە.
٠ یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی شەکرەی خوێن دەدات، بە تایبەت بۆ ئەوانەی مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی شەکرە هەیە.
٠ یارمەتی زوو چاکبوونەوەی هەوکردن دەدات.
٠ مرۆڤ دوور دەخاتەوە لە مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ.
٠ چەند توێژینەوەیەک دەریدەخەن بەڕۆژووبوون کاریگەری بەهێزی هەیە لەسەر تەندروستی مێشک.
٠ یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، دەتوانیت کێشی جەستە بە ڕێژەی 9% کەمبکاتەوە.
٠ دەردانی هۆڕمۆنی گەشە (HGH) زیاد دەکات.
٠ دەتوانێت کاریگەر بێت لە زیادکردنی تەمەندرێژی و دواخستنی نەخۆشی.
٠ بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وەرەمی شێرپەنجە سوودی هەیە.
لێدوانی فەرمی: د. زوهێر ئەلعەرەبی پسپۆڕی خۆراک لە دامەزراوەی حەمەدی پزیشکی قەتەر دەڵێت: لەکاتی بەڕۆژووبووندا لەش ڕزگاری دەبێت لە خانە کۆنەکان یان زیانلێکەوتووەکان، دوای خواردنی نان لە پارشێو خانەکان نوێ دەبنەوە و دەگۆڕدرێن بۆ ئەوەی هێز و زیندوویی و چالاکی بۆ جەستە دابین بکەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە تاران تەقینەوەیەک ڕوویدا
- ببینە و ببیستە
- 22 خولەک لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا هاونیشتمانییان خەڵات دەکات
- ببینە و ببیستە
- 33 خولەک لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا لە شاری هەولێر
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا پووتین بە دیکتاتۆر ناوزەند دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرسیاری ئاڤا هاونیشتمانییان خەڵات دەکات
22 خولەک لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا لە شاری هەولێر
33 خولەک لەمەوپێش
پرۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە شاری سلێمانی
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ ژیانی پڕ لە نەهامەتی ژنێک کە خاوەنی منداڵێکی ئۆتیزمە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا لە دەروازەی ڕاپەرینە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار ئەمریکا و حەماس بە نهێنی دانوستان دەکەن