
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی، پێیوایە لە دوای مانگی ڕەمەزانەوە عێراق ڕووبەڕووی دۆخێکی سەختی ئابووریی دەبێتەوە و بەدووریشی نازانێت گۆڕانکاری لە عێراق ڕووبدات.
چیرۆکی سەرەکی: هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا تیشکی خستە سەر چەند پرسێکی پەیوەست بە عێراق لە سەروبەندی ئەو پێشهاتە سیاسی و ئەمنییە یەک لە دوای یەکانەی ناوچەکە بەخۆیەوە دەیبنێت.
لێدوانی فەرمی: هۆشیار زێباری ڕایگەیاند: عێراق بەدەر نابێت لە چوارچێوەی زیادکردنی گوشارەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران، پەیوەندییەکانی عێراقیش لەگەڵ واشنتن لە ئاستی پێویستدا نییە، بۆیە بەدووری نابینم عێراق بەر فشاری ئابووری ئەمریکا بکەوێت.
- ڕەنگە بەهۆی پەیوەندیی بە دۆخی ئابووریی ئێرانەوە عێراق بکرێتە ئامانج، هاوکات ئابووری عێراقیش (ناسک)ـەو هیچ چاکسازییەکی بنەڕەتی ڕاستەقینەی نەگرتووەتەبەر، ڕەنگە کۆمپانیای سۆمۆ-ش لە ڕێوشوێنە ئەگەرییەکانی ئەمریکادا بکرێتە ئامانج.
- بە دووریشی نازانم گۆڕانکاریی لە عێراق ڕووبدات.
پەیوەست بە دۆخی ناوخۆی عێراق و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەغدا، زێباری ڕایگەیاند: کورد لایەنگری حکومەتەکەی سوودانین و لەگەڵیدا وەستاون.
- سەرکردە شیعەکان پەیوەندییان پێوەکردین و داوایان کرد نێوەندگیریان بۆ بکەین لەگەڵ ئەمریکا.
- وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا زانیاریی هەواڵگری زۆری لەبارەی عێراق لایە کە زیاترە لە چاو هەواڵگریی عێراق.
- تایبەتمەندی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا ڕوون دەبێتەوە و بە دووری نازانم گۆڕانکاریی لە عێراق ڕووبدات.
- عێراق پەیامی ڕوونی لەلایەن ئەمریکاوە سەبارەت بە قاچاخچێتی دراو پێگەیشتووە، داوای هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان یان بڕینی بودجەکانیان کردووە. هاوکات ئەمریکییەکان گرووپە چەکدارەکان جیا دەکەنەوە لە حەشدی شەعبی، بەو پێیەی بەشێکن لە سیستەمی ئەمنی.
وەزیری دەرەوە گلەیی لە دەستوەردانی نووسینگەی سوودانی لە وەزارەتەکەی هەیە
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی باسی لە ڕۆڵی وەزارەتی دەرەوە لە ڕابردوودا کرد و ئاماژەی بەوەدا، وەزارەتی دەرەوە لە ڕابردوودا ڕۆڵی سەرەکی بینی، دەکرا ئەدای ئەم وەزارەتە باشتر بێت لە ئێستای لە مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکاندا.
- فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە گلەیی لە دەستوەردانی نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە وەزارەتی دەرەوە هەیە.
کۆتاییهێنان بە ئەرکی یونامی بڕیارێکی هەڵە بوو
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، زێباری تیشکی خستە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق و نیگەرانی خۆی سەبارەت بە پرۆسەکە دەربڕی بەهۆی ئامادەنەبوونی یونامی و سەرپەرشتیکردنی پرۆسەکە و ڕایگەیاند: کۆتاییهێنان بە ئەرکی نوێنەرایەتی یونامی لە عێراق بڕیارێکی هەڵە و بەپەلە بوو.
- پارتی دیموکراتی کوردستان بە هێزەوە دەچێتە ناو هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو، ڕەنگە یەکەم بێت لە عێراق.
- ڕەنگە هاوپەیمانی سێ قۆڵی لەگەڵ (هاوپەیمانی بەهێزەکان) دووبارە ببێتەوە، ڕەنگە هەردوو لایەنی کوردی لەگەڵ ڕەوتی سەدری و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نوری مالیکی و ڕەنگە حەلبووسی و سوودانی لەخۆ بگرێت.
لەگەڵ یەکێتی زۆر لە یەک نزیکبووینەتەوە
لەلایەکی دیکەوە پەیوەست بە دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتی، ڕایگەیاند: لەم دواییانەدا زۆر نزیک بووینەتەوە لە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، هاوکات نزیکبوونەوەی ئەم دواییە لەگەڵ یەکێتی وایکرد هەندێک پێشنیار بکەن بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوو بکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
لە تاران تەقینەوەیەک ڕوویدا
- ببینە و ببیستە
- 23 خولەک لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا هاونیشتمانییان خەڵات دەکات
- ببینە و ببیستە
- 34 خولەک لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا لە شاری هەولێر
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا پووتین بە دیکتاتۆر ناوزەند دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرسیاری ئاڤا هاونیشتمانییان خەڵات دەکات
23 خولەک لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا لە شاری هەولێر
34 خولەک لەمەوپێش
پرۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە شاری سلێمانی
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ ژیانی پڕ لە نەهامەتی ژنێک کە خاوەنی منداڵێکی ئۆتیزمە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا لە دەروازەی ڕاپەرینە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار ئەمریکا و حەماس بە نهێنی دانوستان دەکەن