بەربانگی ئاڤا؛ بەرنامە گەورەکەی ئاڤا هەموو ڕۆژانی ڕەمەزان میوانی ماڵەکانتان دەبێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

بەربانگی ئاڤا، گەورەترین بەرنامەی مانگی ڕەمەزانە لە میدیای کوردیدا و هەموو ڕۆژانی ڕەمەزان دوو کاتژمێر پێش بەربانگ دەستپێدەکات و لەسەر قەڵای دێرینی هەولێر پێشکەش دەکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە بەرنامەکە کۆمەڵێک بڕگە و بابەت گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و کۆمەڵێک سرود و موناجاتی ئایینی تێیدا پێشکەش دەکرێت لەگەڵ گرووپێکی میوزیکی تایبەت بە بەرنامەکە.

ئەمەش بزانە: ڕۆژانە جۆرە خواردنێک لەلایەن شێفی بەناوبانگ هونەرمەند "حەسەن غەفوور" ڕاستەوخۆ لەناو بەرنامەکە ئامادە دەکرێت.

زانیاریی زیاتر:
بەرنامەی بەربانگی ئاڤا لە مانگی ڕەمەزان لەلایەن پێشکەشکاران "هێلین حەکیم، ڤینۆ کاروان و ئەلەند خەیری" هەموو ڕۆژێک کاتژمێر 04:00 پێشکەش دەکرێت و چەندین بڕگەی تایبەت و جیاواز لەخۆ دەگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: