فایلی خەڵک؛ سەنتەری ڕاهێنانی قسەكردن بۆ منداڵانی نابیست لە هەولێر داوای هاوكاریی دەكات
- تەندروستی
- 1 ئازار
ئاڤا نیوز
تەنیا تاکە سەنتەرێکی حکومی ڕاهێنانی قسەکردن بۆ منداڵانی نابیست لە هەولێر هەیە بۆ راهێنان و چارەسەرکردن، بەراورد بە زۆری ژمارەی ئەو منداڵانەی کە کێشەی بیستنیان هەیە، بەڕێوەبەری سەنتەرەکەش دەڵێت، شوێنەکەمان بچووکە و مامۆستا و ڕاهێنەریشمان کەمە.
چیرۆکی سەرەکی: لە شاری هەولێر تەنیا یەك سەنتەری حكومی هەیە بۆ ڕاهێنانی ئەو منداڵانەی كە كەمبیستن یان بە تەواوی نابیستن، بۆ ئەوەی چارەسەر بكرێن و فێری قسەكردنیش بكرێن، بەڵام ئەم سەنتەرە حكومییە كە ناوی هاوچەرخە و لەنێو بینای نەخۆشخانەی ڕزگارییە شوێنەكەی زۆر بچووكە تەنیا سێ مامۆستای دامەزراو و سێ مامۆستای خۆبەخشی هەیە و سێ ژوورە و ناتوانێت لە 40 قوتابی زیاتر وەربگرێت. ژمارەیەك لە دایك و باوكان ئەوانەی كە منداڵەكانیان نابیستن و پێویستیان بە ڕاهێنانە و پارەشیان نییە بچنە سەنتەری بە پارە.
لێدوانی فەرمی: ئاسیا بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاهێنانی قسەكردن بۆ منداڵانی نابیست لە هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، زیاتر لە 1300 كەس ناوی نووسیوە بۆ ئەوەی سەماعەی گوێبیستبوون وەربگرێت، بەڵام ئێمە نیمانە و چاوەڕوانین لایەنی پەیوەندیدار یان خێرخوازان دابینی بكەن بۆ ئەوەی دابەشی بكەین.
گوتیشی، هەر منداڵێك پێویستی بە ڕاهێنەرێكە و ئێمە تەنیا سێ مامۆستای دامەزراو و سێی خۆبەخشمان هەیە و هەروەها شوێنەكەشمان زۆر بچووكە، توانای وەرگرتنی ژمارەی زۆری منداڵمان نییە بۆیە دەیان دایك و باوك ناوی منداڵەكانیان نووسیوە و سەرەمان بۆ گرتوون بۆ ئەوەی كاتێك منداڵێك چارەسەر بوو شوێن بۆ منداڵی دیكە بكەینەوە.
ئەمەش بزانە: چەند جارێك سەنتەرەكە نووسراوی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەولێر كردووە و بۆ دابینكردنی مامۆستای زیاتر و شوێنی گەورەتر، بەڵام تاوەكو ئێستا وەڵامی ئەرێنیان وەرنەگرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار