ئاڤا نیوز
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، 17ـەهەمین دانیشتنی هەفتانەی وێنە و فیلم بەڕێوەچوو، ئەم هەفتەیە جیاواز لە هەفتەکانی ڕابردوو چالاکییەکە لە سەردەشت بوو.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی سینەمای گەنجان 17ـەهەمین دانیشتنی هەفتانەی وێنە و فیلمی لە شاری سەردەشت کرد کە تێیدا پێشانگەی وێنەیی و شێوەکاریی، دوو وۆرکشۆپ و نمایشکردنی فیلم بەرێوەچوون.
زانیاریی زیاتر: لە پێشانگەکەدا 42 تابلۆ نمایشکرابوون، بەڵام کۆی گشتی هونەرمەندانی بەشدار لە چالاکیییەکەدا 60 هونەرمەند بوون و ئەوانی دیکە بە نمایشکردنی فیلمی دۆکیومێنتاری و کورتە فیلم بەشدارییان کردبوو. وۆرکشۆپەکانیش بە سەرپەرشتی مەجید بەرزەگەر و ئەرسەلان ئەمیری، دەربارەی فیلمسازی و دیاریکردنی ڕێچکەی هونەری بەڕێوەچوون.
ئەمەش بزانە: ئەو فیلمانەی کە لە چالاکییەکەدا نمایشکران بەشی زۆریان فیلمسازانی ڕۆژهەڵات دروستیان کردبوون و هەندێک لە کورتە فیلمەکانیش فیلمسازانی فارس بەرهەمیان هێنابوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی سەوزە و میوە لە هەولێر بۆ دوو هێندە بەرزدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرسیاری ئاڤا هاونیشتمانییان خەڵات دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا لە شاری هەولێر
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە شاری سلێمانی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ ژیانی پڕ لە نەهامەتی ژنێک کە خاوەنی منداڵێکی ئۆتیزمە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پرسیاری ئاڤا لە دەروازەی ڕاپەرینە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆرانییە تایبەتەکەی درامای بەرەو بەرزاییەکان