عێراق پەخشکردنی زنجیرە درامای "معاویە" قەدەغە دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق پەخشکردنی زنجیرە درامای "معاویە" قەدەغە دەکات

لۆگۆی کەناڵی ئێم بی سی

ئاڤا نیوز

 

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند، زنجیرە درامای "معاویە" مشتوومڕئامێزە و ناکۆکی مەزهەبی قوڵ دەکاتەوە، بۆیە ڕێگە بە کەناڵی MBCـی عێراقی نادات زنجیرەکە پەخش بکات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پاش دوو ساڵ ڕاگرتن، دواجار تۆڕی کەناڵەکانی MBC زنجیرە درامای "معاویە"ی لە خشتەی بەرنامەکانی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، ئەم زنجیرەیە کە تێچووەکەی 100 ملیۆن دۆلارە و باس لە ژیانی معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان دامەزرێنەری دەوڵەتی ئەمەوی دەکات، پێشتر لەژێر گوشاری هێزە شیعەکاندا پەخشکردنی ڕاگیرا بوو.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا، ڕێگە بە پەخشکردنی زنجیرە درامای معاویە لە کەناڵی MBCی عێراق نادرێت، ئەوەش لە چوارچێوەی گونجاندنی ئاستی میدیاییە لەگەڵ پێوەرە نیشتمانیی و پیشەییەکانی میدیا لە عێراق.

 

زانیاریی زیاتر: "هەر زنجیرە درامایەک کە باس لە مێژووییەکی مشتوومڕ ئامێز دەکات، دەبێتەهۆی ناکۆکی مەزهەبیی و ئەوەش ئاشتیی کۆمەڵایەتیی دەخاتە مەترسییەوە، بۆیە دەبێت ئەو کەناڵە و هەمووان پابەندی ئەوە بن کە خۆیان لە هاندانی پەیامی مەزهەبی بەدوور بگرن، ئەوانەشی سەرپێچی دەکەن ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە و سزادەدرێن". دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق وا دەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ