پزیشکێکی سعوودی: ئیندۆمی هۆکاری شێرپەنجە نییە

شەیری بکە لە:
پزیشکێکی سعوودی: ئیندۆمی هۆکاری شێرپەنجە نییە

وینە: indomie cafe

ئاڤا نیوز

 

سەبارەت بەو مشتومڕە پزیشکییە بەردەوامەی ساڵانێکە لەبارەی نوودڵی ئیندۆمی دەکرێت، پزیشکێکی سعوودی ئاشکرای دەکات، ئەم خواردنە کەس تووشی شێرپەنجە ناکات.

 

چیرۆکی سەرەکی: باس لەوە دەکرێت کە ئیندۆمی هۆکاری تووشبوونە بە شێرپەنجە، بەڵام لە دوایین توێژینەوەی پزیشکێکی سعودیدا ئەوەی پشتڕاست کردووەتەوە کە نوودڵ لە جۆری ئیندۆمی سەرچاوەی نەخۆشیی شێرپەنجە نییە.

 

لێدوانی فەرمی: دکتۆر فەهد ئەلخدایری، زانای توێژینەوەی پزیشکی لە یەکەی ماددە شێرپەنجەییەکان لە سەنتەری توێژینەوە لە نەخۆشخانەی پسپۆڕی مەلیک فەیسەڵ ڕایگەیاندووە: "نوودڵ لە جۆری ئیندۆمی بە هیچ شێوەیەک نابێتە هۆکاری نەخۆشیی شێرپەنجە و تەنانەت زیانیشی نییە ئەگەر بەڕێژەیەکی مامناوەند بخورێت".

 

زانیاری زیاتر: سەرەڕای ئەوەی ئەو پزیشکە دڵنیایی داوەتە خەڵکی کە خواردنی ئیندۆمی نابێتە هۆکاری شێرپەنجە، بەڵام ڕەنگە بژاردەیەکی تەندروست نەبێت بۆ هەندێک کەس کە نەخۆشیی درێژخایەنەیان هەیە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان