
مشکێک هەناسەدانی دەستکرد بۆ مشکێکی تر دەکات
ئاڤا نیوز
لە تاقیکردنەوەیەکی زانستیدا دەردەکەوێت مشکێک کاری بوژانەوی دڵ و هەناسەدانی دەستکرد بۆ مشکێکی دیکەی بێهۆش دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا مامۆستایەک بەناوی "لی ژانگ" و تیمێکی هاوڕێی دوو مشکی ماڵییان خستە نێو سندوقێکی شووشەوە، کە یەکێکیان لەڕێگەی دەرمانەوە بێهۆشکرابوو و ماوەی 13 خولەک چاودێرییان کردن. مشکەکە نیوەی کاتەکەی بە چاودێریکردنی مشکە بێهۆشکراوەکە بەسەر برد، تیمەکە سەرنجیان دا سەرەتا مشکەکە بە بۆنکردنی مشکە بێهۆشەکە دەستی پێکرد، پاشان لێدان و گازگرتن و هەڵسوکەوتی تووندی فیزیکی و ئینجا کردنەوەی دەمی و دەرهێنانی زمانی، ئەمەش هاوشێوەی کردنەوەی بۆری هەوایە، کە یەکەم هەنگاوە لە " CPR"ـی مرۆڤدا، واتە "بوژانەوەی دڵ و سییەکان".
زانیاریی زیاتر: ژانگ و تیمە لێکۆڵەرەکە دوای بینینی ئەم ڕەفتارانە تاقیکردنەوەیەکی دیکەیان کرد، چەند مشکێکیان بێهۆشکرد و تۆپی لاستیکییان خستە دەمییانەوە، سەرنجیان دا 80%ـی مشکە چارەسەرکارەکان تۆپەکان لە دەمی مشکە بێهۆشەکان دەهێننە دەرەوە.
قووڵتر: چالاکیی دەماریی مشکەکان دەریدەخات ئەم ڕەفتارانە لە ئەنجامی دەردانی هۆرمۆنی "ئۆکسی تۆسین"ـە لە مێشکدا، کە پەیوەندی بە خەمخۆری، خۆشەویستی و هاوسۆزیەوە هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار