سەبارەت بە 100 هەزار دینارەكەی خانەنشینان ڕوونكردنەوە دەدرێت

شەیری بکە لە:
سەبارەت بە 100 هەزار دینارەكەی خانەنشینان ڕوونكردنەوە دەدرێت

ژمارەیەک لە خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە ئەو 100 هەزار دینارەی ساڵی ڕابردوو دەدرا بە خانەنشینان ڕوونكردنەوە دەدات، هاوکات وردەكاریی خەرجكردنەكەی دەخاتە ڕوو.

 

وێنە گەورەکە: لە مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ (2025)، بڕی 100 هەزار دینار لە خانەنشینانی سەرتاسەری عێراق بە خانەنشنیانی هەرێمی كوردستانیشەوە بڕدرا،  کە پێشتر وەکو دەرماڵەی بژێوی بۆ خانەنشینانی عێراق خەرج دەکرا و ساڵی ڕابردوو خانەنشینانی هەرێمی کوردستانیشی گرتەوە.


لێدوانی فەرمی: مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەموو ئەو خانەشینانەی مووچەکەیان لە ملیۆنیک کەمترە، مینحەی 100 هەزار دیناریان بۆ بژێوی ژیان پێدەدرێت، لە 1-1-2025ـەوە بۆیان خەرج دەکرێت، ئەگەر یەک میراتگر بێت %80 لە مووچەیان دەدرێت، دوو میراتگر لە %90ی مووچەیان دەدرێت، سێ میراتگر لە %100ی مووچەیان دەدرێت، بۆ هەر میراتگرێک 100 هەزار دینارە.

 

زانیاریی زیاتر: بۆ ئەو خانەشینانەیە کە مووچەیان لە ملیۆنیک کەمترە، لە 16-2-2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان نووسراوێکی بۆ بەغدا ناردووە بۆ ئەوەی 100 هەزارەکەیان پێبدرێتەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: