
پۆستەری درامای تاسیان
ئاڤا نیوز
دوای پەخشکردنی سێ ئەڵقە لە درامای "تاسیان" کە بینەرێکی زۆری هەبوو لە ئێران، لە پەخشکردن وەستێنرا.
وێنە گەورەکە: درامای فارسی" تاسیان" کە ئەمساڵ لە پلاتفۆرمی "فیلمیو" لە ئێران هەفتانە پەخشدەکرا و دوای پەخشکردنی سێ ئەڵقەی ڕاگیرا و لە پاش ئەو بڕیارە کاردانەوەی زۆری لە نێوان هاوڵاتییانی ئاسایی ئێران و هونەرمەندان لێکەوتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: تاسیان چیرۆکی خۆشەویستی نێوان کارمەندێکی ساواک بە ناوی ئەمیر و کچی خێزانێکی دەوڵەمەند بە ناوی شیرین دەگێڕێتەوە لە دوایین ساڵەکانی حکومڕانی محەممەد ڕەزا شا.
زانیاریی زیاتر: دراماکە لە دەرهێنانی خانمی دیاری سینەمای ئێران تینا پاکرەوانە، "هوتەنی شەکیبا "کە هونەرمەندێکی کوردە و هاوڵاتی سنەیە، هەروەها "بابەک حەمیدییان و مەهسا حیجازی لە ئەکتەرە سەرەکییەکانی نێو دراماکان.
لێدوانی فەرمی: دەرهێنەری دراماکە لەبارەی هۆکاری ڕاگرتنی دراماکە ڕایگەیاند: دەسەڵاتی رێکخستنی میدیایی دەنگ و ڤیدیۆی ئێران "ساترا" بە تۆمەتی وەرنەگرتنی مۆڵەت دراماکەی ڕاگرتووە.
لە لایەکی دیکەوە: دەزگای دادوەری ئێران دەڵێت بەهۆی هەبوونی دیمەنی مەی خواردنەوە و سەما کردن و تەنانەت کاڵکردنەوەی تاوانکارییەکانی ساواک لە دراماکە لە پەخش ڕاگیراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمەڵەی دەرهێنەرانی سینەمای ئێران لە ڕاگەیێنراوێکدا نووسیویانە بۆ خاتری خوا بە چاوی هونەری تەماشاکەن نەک سیاسی ئەگەر ناتوانن چارەسەری برینمان کەن خوێ بە برینماندا مەکەن.
هاوکات هوەنی شەکیبا کە ئەکتەری سەرەکی دراماکەیە لە ستۆرییەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیویەتی" بۆ دەترسن خۆ تەنها درامایە"
ئەمەش بزانە: تادێت ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر ڕاگرتنی ئەم درامایە لە ئێران بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 58 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- کولتوور
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات