
هونەرمەند زیاد ئەسعەد
ئاڤا نیوز
دوای بڵاوبوونەوەی کۆپلەیەک لە گۆرانی بە دەنگی هونەرمەند زیاد ئەسعەد، ئاڤا بەدواداچوونی وردی بۆ کرد و دەرکەوت گۆرانییەکە کۆنە و هی 25 ساڵ پێش ئێستایە.
چیرۆکی سەرەکی: لەم چەند ڕۆژە کۆپلەیەک گۆرانی هونەرمەند زیاد ئەسعەد سۆشیال میدیای تەنیوە، هەموو ئەوانەی تینووی بەرهەمی نوێی ئەو هونەرمەندەن دەیانەوێت بزانن کەی ئەم گۆڕانییە بڵاودەبێتەوە.
زانیاری بەدەستهاتوو: ئاڤا بەدواداچوون و سەروسۆراغی وردی کردووە لەبارەی گۆرانیەکە. ئەم گۆرانییە هی ئێستا نییە، بەڵکو تەمەنی گۆرانییەکە 25 ساڵ پێش ئێستایە. ئەمەش خۆی هونەرمەند زیاد ئەسعەد وا دەڵێت.
زانیاریی زیاتر: هونەرمەندی مۆسیقاژەنی هەولێر جەلال شاکر نامەیەکی بۆ هونەرمەند زیاد ئەسعەد ناردووە و ئەویش وەڵامی داوەتەوە و نووسیویەتی، گۆرانییەکە هی 25 ساڵ پێش ئێستایە و داومە بە کەسێک ئێستا دەستیان کەوتووە (نیشانەیەکی سەرسوڕمانی داناوە، لەگەڵ دوو ستیکەری چەپکە گوڵەکە).
ئاڤا زانیویەتی ئەم گۆرانییە، پێشووتر هونەرمەند زیاد ئەسعەد بە دەنگی خۆی بەبێ مۆسیقا وتویەتی و داویەتی بە هونەرمەندێک بۆ ئەوەی گۆرانییەکە بیڵێتەوە. ئەو کاتە گۆرانییەکە نەوتراوە لەم چەند ساڵەی دوایی هونەرمەندێکی گەنج بەناوی سروود عومەر وتویەتی و کلیپی بۆ کردووە.
ئەی ئەم ٢٦ چرکەیەی بڵاوبووەتەوە چۆنە؟
هونەرمەندێکی مۆسیقاژەن ئەو دەنگەی زیاد ئەسعەدی لادەبێت واتا بەبێ مۆسیقا. بڕیار دەدات بەشێوەیەکی زۆر جوان کارێکی نوێی مۆسیقای بۆ بکات. ئەمەش وەکو خۆشەویستی و وەفایەک بۆ ئەو هونەرمەندە. گۆرانییەکە لەسەر مەقام بەیات وتراوە و بڕیارە لەماوەیەکی نزیک هەمووی لێ بڵاوبکرێتەوە.
هێندەش نییە ئاڤا زانیویەتی، یەکێک لە دەرهێنەرە باشەکانی کوردستان کلیپی بۆ گۆرانییەکە کردووە و هێشتا تەواو نەبووە، بەڵام لە کلیپەکە هونەرمەند زیاد ئەسعەد دەرناکەوێت.
زانیاریی تایبەت: جا ئەوەی کە زۆر تایبەتە ئەوەیە، حەوت گۆرانی دیکەی هونەرمەند زیاد ئەسعەد لای یەکێک لە ئەرشیفێستەکانی شاری هەولێرە و پارێزراوە، کاری مۆسیقا و دەنگ و هەموو شتی تەواو کراوە، گۆرانییەکان لە کۆتایی ساڵانی هەشتا تۆمارکراون. لەم ساڵانە هەوڵێک هەبوو گۆرانییەکان بڵاوبکرێنەوە، بەڵام هونەرمەند زیاد ئەسعەد ڕازی نەبووە و وتویەتی با هەر لە شوێنی خۆی بێت.
باکگراوند: هونەرمەند زیاد ئەسعەد ئێستا لە وڵاتی سوید دەژیت، لە وتنی گۆرانی دوور کەوتووەتەوە، بەڵام شارەزایی و قسەکردنی لەسەر هونەر و مۆسیقا و مەقامات هیچی کەمتر نییە لە باڵایی دەنگ و گۆرانییەکانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- کولتوور
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات