
ژمارەیەک سەر مەڕ
ئاڤا نیوز
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێک لەناو ئاژەڵاندا نیگەرانی ئاژەڵدارانی لێکەوتووەتەوە، بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری هەولێریش دەڵێت 'ئەو ڤاکسینەی لە ئاژەڵەکان دراوە ڕەنگە کاریگەری نەبووبێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای بڵاوبوونەوەی تاعون لەنێو ئاژەڵان لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، لە هەرێمی کوردستانیش ڤایرۆسێک بڵاوبووەتەوە کە تووشی ئاژەڵی گەورە و بچووک دەبێت، بەو هۆیەوە دەیان ئاژەڵ مرداربوونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: د. مامەند محەممەد، بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو ڤایرۆسەی بڵاوبووەتەوە 'شلکە و دەمکولی'ە، هەندێک ئاژەڵدار ڤاکسینەکەی حکومەتیان ڕەتکردەوە و لە شوێنی دیکە ڤاکسینیان بۆ ئاژەڵەکانیان کردوون، دوورنییە ئەو ڤاکسینەی بەکاریانهێناوە کاریگەری نەمابێت، بۆیە ئاژەڵەکان تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون.
زانیاریی تایبەت: ساڵانە لە وەرزی بەهار و پایزدا دەبێت ئاژەڵان بکوترێت، بۆ ئەوەی بەرگری بەهێزبێت.
زانیاریی زیاتر: ئەو ڤاکسینەی وەزارەتی کشتووکاڵ بەکاریدەهێنێت "تورکی، ئەورووپی و ئەمریکی"ـن، بە مەرجیش ڕێگە بە کەرتی تایبەت دەدرێت بۆ هاوردەکردنی ئەو جۆری ڤاکسینانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ئاژەڵانەی بە نایاسایی هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن و نەکوتراون، ئەگەری توشبوونیان بەو نەخۆشییە زیاتر هەیە.
ئەمەش بزانە: لە هەرێمی کوردستان 750 هەزار ئاژەڵی بچووک و 80 هەزار ئاژەڵی گەورە هەیە، ئەمە جگە لە هاوردەکردنی ئاژەڵ لە دەرەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار