پێنج گوندی ناحیەی بنگرد گرفتی نەبوونی کارەبای نیشتمانییان هەیە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

پێنج گوندی سنووری ناحیەی بنگردی سنووری قەزای دووکان چەندین ساڵە گرفتی نەبوونی کارەبای نیشتمانییان هەیە و داوایان لە ئاڤا کردووە دەنگیان بگەیەنێت. 

 

چیرۆکی سەرەکی: دانیشتووانی گوندەکانی دۆڵەگۆم، سەرتەنگ، ئەلبانە، وێسە، بێترخە، لە ناحیەی بنگرد تاوەکو ئێستا گرفتی نەبوونی کارەبای نیشمانییان هەیە و داوایان لە ئاڤا کردووە دەنگیان بگەیەنێت و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات. 

 

زانیاریی زیاتر: دانیشتووانی ئەو گوندانە ناچاربوون بۆ دابینکردنی کارەبا سوود لە دانانی سۆلار پانێڵ وەربگرن، بەشێک لە ماڵەکانی دیکەش لە ڕێگەی مۆلیدەی بچووک کارەبایان بۆخۆیان دابینکردووە. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: