دەزگای هەواڵگری ئەمریکا داوا لە کارمەندانی فیدڕاڵی دەکات داوایەکی مەسک پشتگوێ بخەن
- جیهان
- 24 شوبات

ئیلۆن مەسک، وەزیری کارامەیی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ
ئاڤا نیوز
ئیلۆن مەسک، وەزیری کارامەیی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داواکارییەک پێشکەشی کارمەندانی فیدڕاڵی دەکات و 48 کاتژمێر مۆڵەتیان پێدەدات بۆ وەڵامدانەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 24-2-2025، ئیلۆن مەسک، وەزیری کارامەیی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ئیمێڵێکی بۆ دوو ملیۆن و 300 هەزار، کارمەندانی فیدڕاڵی ناردووە 48 کاتژمێر مۆڵەتی پێداون و داوای لێکردوون، هەریەکەیان ڕاپۆرتی هەفتانەی خۆیان پێشکەش بکەن، لە ڕاپۆرتەکەدا هەر یەکەیان بە لایەنی کەمەوە پێنج دەستکەوت لە کارەکانیان پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی ببێتە هۆکاری مانەوەیان لە کارەکانیان.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: لە ئەگەر وەڵام نەدانەوەی داواکارییەکەی ئیلۆن مەسک، ئەوا دەبێت دەست لە کار بکێشنەوە، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی ئەمریکا و کەمکردنەوەی کارمەندانی فیدڕاڵی،
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکا و FBI و پنتاگۆن بە کارمەندەکانیان ڕاگەیاندووە کە ئیمێڵەکەی ئیلۆن مەسک فەرامۆش بکەن و وەڵامی داواکارییەکەی نەدەنەوە، ئەوەی جێگای سەرنجە مەسک هەمان شێوازی کارکردن بۆ کارمەندانی ئێکسیش پەیڕەو دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئیلۆن مەسکی، وەزیری کارامەیی ئەمریکا دەستنیشان کرد. ئەم وەزارەتە دەستی کردووە بە وردبینییەکی بەرفراوان لە خەرجییەکانی بودجەی ئەمریکا، ئامانجیان ئەوەی خەرجییەکانی حکومەت بە بڕی دوو ترلیۆن دۆلار کەم بکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی شەممە، دۆناڵد ترەمپ، ستایشی کارەکانی مەسک لە کارەکانی کردووە و گوتی، توانی ساختەکاری و خراپ بەکارهێنانی سامانی گشتیی بە بەهای ملیارەها دۆلار لە وڵاتەکەدا ئاشکرا بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش سکاڵا لە دژی ترەمپ تۆمار دەکات
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دەمەوێت لە بەرامبەر ئۆباما بۆ خولی سێیەم خۆم کاندید بکەم