سەرۆکوەزیران بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا هاوڕابوون لە سەر گرنگی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو
- کوردستان
- 23 شوبات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە 23-2-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد، لە کۆبوونەوەیەکدا کە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، لەبارەی چەند پرسیکەوە، گفتوگۆ کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور، ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی و فیدراڵیی هەرێم تاوتوێ کران.
لەلایەکی دیکەوە: تەوەرێکی دیکە کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو و خزمەتگوزار لە زووترین کاتدا، لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان، درێژەدان بە کارنامەی چاکسازی و خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 49 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 7 هەزار حەبی دیکەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کۆمەڵێک گەندەڵیی گەورەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
لە گەرمیان ڕاهێنەرێكی تۆپی پێ بە چەقۆ هێرش دەكاتە سەر سێ یاریزان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێگرییەکانی سوپا گەنجانی سەرگەڕانی ناچارکردووە بەرەو شار کۆچ بکەن