
کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
حكومەتی عێراق داوای ڕادەستكردنەوەی ئەو بەندكراو و حكومدراوە عێراقیانە دەكات كە لە دادگاكانی هەرێمی كوردستان سزایان بەسەردا سەپێنراوە و لەنێو بەندیخانەكانی هەرێمی كوردستان گیراون.
وێنە گەورەكە: شاندێكی ئەمنیی عێراق بە سەرۆكایەتی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بۆ تاوتوێكردنی پرسی ڕادەستكردنەوەی حكومدراوە عێراقییەكانی نێو گرتووخانەكان و پاراستنی ئەمنییەتی سنوورەكان و پرسە ئەمنییە هاوبەشەكان، سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد و لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ پێشوازییان لێكرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی رێككەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران کراوە، هاوکات پرسی ئەو بەندكراوانەیان تاوتوێ کردووە كە لە هەرێمی كوردستان سزایان بەسەردا سەپێنراوە و لەلایەن حكوومەتی فیدراڵییەوە داواكراون.
زانیاریی زیاتر: هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كێشەی ئەم گیراوانە بەشێوەیەكی یاسایی و نەریتی دادوەری و بەپێی یاسا كارپێكراوەكانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت و چارەسەرییان بۆ بدۆزرێتەوە.
ئەوەش بزانە: هەر لەو كۆبوونەوەیە، جەخت لە هەماهەنگی و كاری هاوبەش لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی و كۆماری ئیسلامی ئێران كرایەوە بە مەبەستی زیاتر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سنوورەكان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 7 هەزار حەبی دیکەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا کۆمەڵێک گەندەڵیی گەورەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تەرمی 909 سەرباز بۆ ئۆکراینا دەگەڕێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێگرییەکانی سوپا گەنجانی سەرگەڕانی ناچارکردووە بەرەو شار کۆچ بکەن