بەهۆی بەخاکسپاردنی حەسەن نەسرووڵڵا لە چەند پارێزگایەکی عێراق دەکرێتە پشووی فەرمی
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش

حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی پێشووی حیزبوڵڵای لوبنان کە لەلایەن ئیسرائیلەوە ساڵی ڕابردوو کوژرا
ئاڤا نیوز
بڕیارە بەهۆی بەخاکسپاردنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی پێشووی حیزبوڵڵای لوبنان، سبەی یەکشەممە لە چەند پارێزگایەکی عێراق دەکرێتە پشووی فەرمی.
وێنە گەورەکە: هاوکات لەگەڵ ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی پێشووی حیزبوڵڵا لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان، بڕیارە لە بەغدای پایتەخت و کەربەلا و چەند شوێنێکی دیکەی عێراق ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردن بەشێوەی سیمبولی بەڕێوەبچێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی پارێزگای بەغدا، بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجوومەنی پارێزگا بڕیاردرا سبەی یەکشەممە دەوامی فەرمی لە دیوانی پارێزگا و فەرمانگەکانی سەر بە پارێزگا ڕابگیرێت.
لەلایەکی دیکە: لە ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار، بڕیاردرا ڕۆژی یەکشەممە 23-2-2025، دەوام ڕابگیرێت و داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەکات ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەی نەسڕوڵڵا لە شاشە سەرەکییەکانی پارێزگاکە بگوازنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە سبەی یەکشەممە 23-2-2025 ڕێوڕەسمێکی فەرمی بە بەشداری سەدان هەزار کەس لە دەیان وڵاتەوە بەخاکسپاردنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی پێشووی حیزبوڵڵا لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان بەڕێوە بچێت.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس دەیان بەرپرس و هەزاران هاووڵاتی عێراقی بەشداری لە ڕێوەڕەسمەکە دەکەن و لە 20ی شوباتیشەوە، هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتەکانی بۆ لوبنان دوو هێندە کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
کۆڕەک تلیکۆم دڵنیایی بە بەشداربووانی دەدات
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سبەی لە وەزارەتی دارایی کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مووچە دەکرێت
- عێراق
- 42 خولەک لەمەوپێش
عێراق و ئێران لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ بەهۆی کوڕەکەی ئیلۆن مەسک مێزە مێژووییەکەی کۆشکی سپی دەگۆڕێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆكی لیژنەی فەتوا: مامەڵەكردن بەدراوی پای و هاوشێوەکانی حەرامە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق دوای 20 ساڵ کار بە زمانی کوردی ناکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكێک لە کۆنترین پەرستگەکانی عێراق تاوەکو ئێستا فەرامۆشکراوە
21 شوبات
نەهەنگەکان بە کۆمەڵ خۆیان دەکوژن
20 شوبات
- عێراق
- 42 خولەک لەمەوپێش
عێراق و ئێران لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان کۆدەبنەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حەلبووسی: هەندێک لە باڵەکانی حەشدی شەعبی ملکەچی فەرمانەکانی سوودانی نین
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی دوو داواکاری نوێی ئەمریکا لە عێراق ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا هەوڵدەدات جەنگی ژیریی دەستكرد لە ئەمریكا بباتەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی ئێران گەیشتە بەغدا
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
موقتەدا سەدر: دوژمنایەتیمان بەرامبەر ئەمریکا و ترەمپ تاهەتاییە