
دۆناڵد ترەمپ. سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا بە ترەمپ دەڵێت بەبێ ئەوروپا ئایندەی ئۆکراینا دیاری ناکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی سەرۆکی فەڕەنسا بە دۆناڵد ترەمپی گوت داهاتووی ئۆکراینا بەبێ ئەوروپا یەکلایی نابێتەوە و ئەوروپا و وڵاتانی دیکە ئاگربەست لە بەرژەوەندی ڤلادیمیر پوتن قبوڵ ناکەن، فەڕەنسا داوای بەشداری ئۆکراینا لە وتووێژەکانی ئاشتی و داننان بە مافەکانی دەکات بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتییەکی هەمیشەیی و پتەو، هەروەها کۆتایی هێنان بە داگیرکردنی ئۆکراینا و ڕەچاوکردنی نیگەرانییەکانی ئاسایشی ئەوروپا لە بەرامبەر هەڕەشەی گرنگی ڕووسیا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: چوارشەممە 19ـی شوبات، سەرۆکی ئەمریکا داوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ماکرۆن کرد و گوتی بەم زووانە لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن کۆدەبێتەوە، "لەوانەیە دووشەممەی داهاتوو". بنیامین حەداد، ڕاوێژکاری حکومەتی فەڕەنسا بۆ کاروباری ئەوروپا کۆبوونەوەکەی پشتڕاستکردەوە و گوتی ماکرۆن وەک وتەبێژی وڵاتانی ئەوروپا لەگەڵ ترەمپ گفتوگۆی ئۆکراینا دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: وەزیری فەڕەنسا بۆ کاروباری ئەوروپا ڕوونیکردەوە کە ئەوروپا سوودی گەورەی هەیە لە دانوستانەکانی ئێستای ئەمریکا و ڕووسیا لەسەر ئۆکراینا لە سعوودیە. بەگوێرەی قسەکانی بنیامین حەداد، هاوکارییەکانی ئەوروپا بۆ ئۆکرانیا زۆر زیاترە لە ئەمریکا، ئەوروپا کاریگەریی ئابووری بەسەر ڕووسیادا هەیە و توانای دابینکردنی گەرەنتی ئەمنی هەیە.
زانیاری زیاتر: دووەمین کۆبوونەوەی لووتکەی ئێلیزێ کە چوارشەممە 19ـی شوبات لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە و لەسەر بانگهێشتی حکومەتی فەڕەنسا بەڕێوەچوو، سەرکردەکانی بەشێکی زۆری ئەوروپا و کەنەدا ئامادەی بوون. تا کۆتایی ئەم هەفتەیە، سەرۆکی فەڕەنسا لەگەڵ لانی کەم 27 سەرکردەی ئەوروپا گفتوگۆ دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی خۆڵبارینەوە هەزاران هاووڵاتی ڕوو لە نەخۆشخانەکان دەکەن
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا میدیا ناوی قایمقامی خورماڵ بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنفالێک لەپێشمانەوە
14 نیسان
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر خانووێک دوای 31 ساڵ خاوەنی بۆ پەیدا دەبێت
13 نیسان
بەرگریی شارستانیی سلێمانی مەلەكردن لە چەم و ڕووبارەكان قەدەغە دەکات
13 نیسان
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هاوکاری دارایی زانکۆی هارڤارد ڕادەگرێت
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ دۆخی سوودانییەکان لە کەمپێکی پەنابەران لە چاد
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: پووتین ئامادەیە بۆ ڕێککەوتنی هەمیشەیی لەگەڵ ئۆکراینا
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شوێنی بەڕێوەچوونی خولی دووەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دوو مەرج بۆ ئێران دادەنێت
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چین پەرە بە دانانی سیستمی وزەی خۆر دەدات