هاتووچۆی هەولێر شۆفێران لە مەترسی ڕێگاكان ئاگادار دەكاتەوە

شەیری بکە لە:
هاتووچۆی هەولێر شۆفێران لە مەترسی ڕێگاكان ئاگادار دەكاتەوە

دەروازەی کێلێ (وێنەی ئەرشیڤ)

ئاڤا نیوز

هاتووچۆی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەكات ئۆتۆمبێلەكانیان نەبەنە ئەو ڕێگاوبانانەی كە بەهۆی بەفربارینەوە گیراوە یاخود بەهۆی كەشی ساردەوە بەستوویەتی.

وێنە گەورەكە: شەپۆلێكی چڕی ساردی و بەفر و بارانبارین هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە كە بەگوێرەی شارەزایانی كەشناسی چەندین ساڵە سەرمای لەمجۆرە هاوتای نەبووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیێنراوێكدا شۆفێران لە مەترسی ڕێگاوبانی ناوچە شاخاوییەكانی دەوروبەری هەولێر ئاگادار دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ساردبوونی كەشوهەوا و بەفربارین، مەترسی بۆ هاتووچۆی ڕێگای ناوچە شاخاوییەكان دروستبووە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكات ئۆتۆمبێلەكانیان نەبەنە ئەو شوێنانەی كە بەهۆی بەفربارینەوە گیراوە و ئەگەری ئەوەی هەیە لە شەودا بەهۆی زیاتر ساردبوونی كەشوهەوا ڕێگاكان بیبەستێت، داواش لە شۆفێران دەكات بۆ دووركەوتنەوە لە مەترسی ڕووداوی هاتووچۆ، پابەندی ڕێنمایی لێخوڕین لەكاتی بەفربارین بن.

مەترسیە پێشبینیكراوەكان: بەهۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان لە ڕۆژانی پشوودا بۆ وێنەگرتن و بەسەربردنی كاتێكی خۆش لەنێو بەفردا، ڕوویان لە ناوچە شاخاوییەكانی دەوروبەری شاری هەولێر كردووە، پێشبینی گیرانی ڕێگاكان و گیرخواردنی هاووڵاتیان دەكرێت بەهۆی قەرەباڵغییەوە، هاوكات بەهۆی خلیسكان لەسەر شەختەی شەقامەكان مەترسی ڕووداوی هاتووچۆ زیاتر دەبن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ