پۆلیسی کەنەدا ژمارەیەک هاووڵاتی کورد بە تۆمەتی "دزینی ئۆتۆمبێل" دەستگیردەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

پۆلیسی کەنەدا ژمارەیەک هاوڵاتی کوردی بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلی خەڵک دەستگیر کردووە و ناو و وێنەی هەمووشیانی بڵاوکردووتەوە.
پۆلیسی کەنەدا دەڵێ، ئۆتۆمبێل دزین لە هەندێک شاری کەنەدا بووە بە دیاردە. 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیسی کەنەدا بڵاویکردووەتەوە،

- تا ئێستا توانراوە زیاتر لە 200 ئۆتۆمبێلی دزراو بگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکانیان کە نرخی هەموو ئۆتۆمبێلەکان بە 15ملیۆن دۆلار مەزندە دەکرێت.

- نیوەی زیاتری ئەو سەیارانەی دزراون لە هامیڵتۆن بوون و بەشێکی تری سەیارەکان گواستراونەتەوە بۆ شوێنی دیکە.

لەلایەکی دیکەوە: پۆلیسی کەنەدا دەڵێت، لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەدا، دەستگیراوە بەسەر نیوگرام کۆکایین، چەند کیلۆیەک سیلۆسیبین، دوو دەمانچە و کۆمەڵێک کەرەستەی دیکەی کوشتن بە بەهای سێ هەزار و 500 دۆلار، لەگەڵ کۆمەڵێک کەرەستەی دیکە کە بۆ دزینی ئۆتۆمبێل و سویچ و گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەکار هاتوون و دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پۆلیسی هامیڵتۆن ئەم کەسانەی تۆمەتبار کردووە بە دزینی ئۆتۆمبێلەکان، زۆربەیان هاوڵاتی کوردن:

ئەو تۆمەتبارە کوردانەی کە تۆمەتبارن بە دزینی ئۆتۆمبێل لە کەنەدا، پۆلیسی، ئەمانەن:

- بەشدار قادر لە هامیڵتۆن تەمەن 26 ساڵ.


- دیدار قادر 34 ساڵ هەر لە هامیڵتۆن.


- فارس حەکیم 19 ساڵ لە برلنگتۆن.


- زرغام ئەلحلو تەمەن 26 ساڵ لە هامیڵتۆن.


- هاوکار مەنمی 43 ساڵ لە نیاگارا.


- حەسەنەین موسا 26 ساڵ لە هاڵدیماند.


- ژنێکی تەمەن 25 ساڵ لە هامیڵتۆن و ناوی ژنەکەیان نەنووسیوە.


- حەسەن سلێمان 19 ساڵ لە هامیڵتۆن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ