ئیتاڵیا لەڕێگەی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی توانای هێزەكانی پێشمەرگە بەرزدەكاتەوە
- کوردستان
- 20 شوبات

سەربازێکی هێزەکانی ئیتاڵیا لەگەڵ سێ پێشمەرگە لەکاتی مەشق و ڕاهێنان
ئاڤا نیوز
خولێكی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بەكۆتا هات كە لەلایەن هێزەكانی ئیتاڵیاوە سەرپەرشتی دەكرا.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ 20-2-2025، بە ئامادەبوونی فەرماندەی بنكەی مەشقی پیادەی سلێمانی و فەرماندەی هێزەكانی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان، خولێكی ئاستی نێودەوڵەتیی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بەكۆتا هات، كە بۆ ماوەی چوار هەفتە بەردەوام بوو، تێیدا ژمارەیەك پێشمەرگەی لیوا و یەكە جیاوازەكانی سەر بە فیرقەی چواری پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، بەنوێترین مەشق و پلانە سەربازییەكان ئاشنا كران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە، هەریەك لە عەقید شاهین، فەرماندەی بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی و کۆڵۆنێڵ ئەنتۆنیلۆ ئاندریۆتۆلا، فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، لە مەڕاسیمی كۆتاییهاتنی خولی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی ئامادەبوون كە وانەكانی خولەكە لەلایەن تیمی شارەزایانی مەشق و ڕاهێنانی هێزەكانی ئیتاڵیا بەشێوەی تیۆری و پڕاكتیكی دەوترانەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كردنەوەی خولی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە لەسەرجەم فیرقە و ناوچە و لیواكان، لە چوارچێوەی پلانی مەشقی هێزەکانی هاوپەیمانانە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە كە بەشداربووانی ئەمجۆرە خولانە دەبنە خاوەنی بڕوانامەی ئەكادیمیی ئاستی بەرز لە توانای سەربازیدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عومان: دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران زۆر ئەرێنی بوون
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیس خەزعەلی: سەرۆکی سووریا بێتە عێراق دەستگیردەکرێت
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا: پووتین ئاگربەستی ناوێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی شەهیدان و ئەنفالکراوان و تەندروستی کۆیە سەردانی بەغدا دەکەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی شەهیدان و ئەنفالکراوان و تەندروستی کۆیە سەردانی بەغدا دەکەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت