جووتیار عادل: سکاڵام لەسەر ئەو کەسە تۆماکردووە کە دەڵێت ستەمم لێکردووە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەو دەنگۆیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە خانمێک لەلایەن ئەوەوە و ستەمی لێکراوە ئاماژە بەوەدەدات، "سکاڵام لەسەری تۆماکردووە و ئەم بابەتە زۆر ئازاری دام".

چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێکە خانمێک کە گوایە پێشووتر ڕاوێژکار بووە لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زانیاریی ئەوەی لەسەر جووتیار عادل بڵاوکردووەتەوە کە پێشووتر زوڵمی لێکردووە.

لێدوانی فەرمی: جووتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە نان و چای ئاڤا گوتی، "ئەم بابەتە ڕێکاری یاسایی خۆی بۆ وەرگیراوە و سکاڵام لەسەر ئەو کەسە تۆمارکردووە و  دادگا کەیسەکە یەکلایی دەکاتەوە."

گوتیشی، "ڕاگەیاندنی ئەلیکترۆنی لەهەرێمی کوردستان بەتەواوەتی ڕێکنەخراوەتەوە، بۆیە قوربانی لێدەکەوێتەوە و یەکێک لەو قوربانیانە منم و ئەم بابەتە زۆر ئازاری دام."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ