
زەوی بە گەنم داچێنراو. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
23 ڕۆژ لەبەردەم پارێزگاکان ماوە، بۆ ئەوەی پلانی کشتوکاڵی ساڵانەیان بە دیاریکراوی ڕووبەری داچێنراوی گەنم ڕادەستی وەزارەتی بازرگانی عێراق بکەن، هەولێریش چاوەڕێی دوایین باران دەکات بۆ پۆلینکردنی زەوییەکان پێش ئەوەی بینێرێت.
وێنە گەورەکە: کەمبارانی ئەمساڵ کاریگەری نەرێنی خستووەتە سەر داچاندنی گەنم لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق. لە هەولێر 15%ـی ئەو ڕێژەیەی لە ساڵی ڕابردوو داچێنراوە کەم بووەتەوە، لەکاتێکدا وەزارەتی بازرگانی بڕێکی دیاریکردووە بۆ ئەوەی ئەمساڵ لە سایلۆکانی وەرگرێت، بەگوێرەی ڕووبەری داچێنراویش ئەو بڕە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر بۆ ئاڤا گوتی، "ئامادەکردنی پلانی کشتوکاڵیمان دواخستووە، بۆ ئەوەی سوود لەم بارانەش وەرگرین بۆ فراوانکردنی ڕووبەرەکە، دوای ئەوە پۆلینکردنی رووبەری داچێنراو لەگەڵ ژمارەی جووتیاران دەستپێدەکەین."
ئەمەش بزانە: ساڵی ڕابردوو 16 هەزار و 799 جووتیار لەسنووری هەولێر 900 هەزار تۆن گەنم بەرهەمیان بوو، ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت بڕەکە بۆ 700 هەزار تۆن کەم ببێتەوە.
باکگراوند: بەگوێرەی پلانی کشتوکاڵی عێراق، لەمساڵدا پشکی هەرێمی کوردستان بە 400 هەزار تۆن دیاریکراوە، هاوکات 15-03-2025 وەکو دوایین وادە دیاریکراوە بۆ ئەوەی سەرجەم پارێزگاکان ڕووپێوی زەوی بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
پەكەكە: ئێمە هۆكاری دواخستنی بڵاوكردنەوەی پەیامەكەی ئۆجەلان نین
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
پاپا فرانسیس دەستلەکاردەکێشێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نەهەنگەکان بە کۆمەڵ خۆیان دەکوژن
20 شوبات
شەپۆلێکی سەرما بەڕێوەیە لە 10 ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە
19 شوبات
ئاڤا ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی کاتی ناردنی مووچە ئاشکرا دەکات
19 شوبات
لە وەزارەتی داد دوو هەزار و 500 فەرمانبەر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن
19 شوبات
مێتا لایڤەکانی فەیسبووک دەسڕێتەوە
19 شوبات
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
پەكەكە: ئێمە هۆكاری دواخستنی بڵاوكردنەوەی پەیامەكەی ئۆجەلان نین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری شارەوانی: زەوییەكانتان هەرزانفرۆش نەكەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری شارەوانی: 240 هەزار فەرمانبەر فەرمانی پێدانی زەوییان بۆ دەرچووە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی داوای گرنگیدانی زیاتر بە زمانی کوردی دەکات