خامنەیی: هیچ جیاوازییەک لە نێوان سەرۆکەکانی ئەمریکا نییە

شەیری بکە لە:
خامنەیی: هیچ جیاوازییەک لە نێوان سەرۆکەکانی ئەمریکا نییە

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران

ئاڤا نیوز


عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند، هیچ جیاوازییەک لە نێوان سەرۆکەکانی ئەمریکادا نییە و هەموویان وەک یەکن. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: خامنەیی، لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەمیری قەتەر، لە تاران، ئەم لێدوانەی داوە. ئەو هەروەها داوای لە ئەمیری قەتەر کرد کە لەگەڵ وڵاتانی موسڵمانی دیکە هەوڵی زیاتر بۆ باشکردنی دۆخی خەڵکی فەلەستین بدەن.


زانیاریی زیاتر: ئەمە لە کاتێکدایە، قەتەر لەگەڵ ئەوەدا پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ ئێران هەیە، هاوپەیمانێکی ستراتیژیی ئەمریکاشە لە ناوچەکەدا. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، قەتەر چەندینجار وەک نێوەندگیر لە نێوان ئێران و ئەمریکا ڕۆڵی هەبووە و لەو وڵاتە دانوستانی نهێنیی نێوان هەردوولا بەڕێوەچووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: