
پەرستگای لالش لە قەزای شێخان
ئاڤا نیوز
لە فەرمانگەکانی قەزای شێخان بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتمانی زیاتر لە 50 هەزار هاووڵاتیی سەرەیان گرتووە ئەمەش دوای بڕیارێکی بەغدا بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتمانی لەلایەن هاووڵاتییانەوە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی بڕیارێکی حکومەتی عێراق کە داوای کردووە، هەرکەسێک کارتی نیشتمانی نەبێت، مووچە و بەشەخۆراکی مانگانەی دەبڕدرێت، ئێستا بەوهۆیەوە 50 هەزار هاووڵاتی لە نووسینگە و فەرمانگە حکومییەکانی قەزای شێخان بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتمانی سەرەیان گرتووە.
لێدوانی فەرمی: سەردار یەحیا، قایمەقامی قەزای شێخان لەبارەی دروستبوونی ئەو قەرەباڵغییە لە فەرمانگەکانی ناوچەکە بە ئاڤای گوت، فەرمانبەرمان کەمە، ئێمە دەیان جار داوامان لە بەغدا کردووە خەڵکمان بۆ دابمەزرێنێت بەڵام داواکەمان جێبەجێ ناکات.
زانیاریی زیاتر: سەردار یەحیا هۆکارێکی دیکەی قەرەباڵغییەکە بۆ کۆنی سیستمی فەرمانگەکە دەگێڕێتەوە. ئەو دەڵێت، داوامان لە بەغدا کردووە بۆمان بگۆڕێت، بەڵام ئەوەشمان بۆ ناکات.
کاریگەری و لێکەوتەکان: هاوکات هەر ئەمڕۆ لە شێخان، لەسەر دەرهێنانی کارتی نیشتمانی لە پێشمەرگەیەک دراوە، کۆڤان دەرمان جردۆ؛ قسەی بۆ ئاڤا کردووە و دەڵێ، "پێشمەرگەم، چووم بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتمانی، داوای هاوکاریم لە بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی کارتی نیشتمانی شێخان کرد خێرا ئیشەکەم بۆ بکەن چونکە دەوامم هەبوو". وەک پێشمەرگەکە دەڵێت، لە بری ئەوەی هاوکاری بکەن "بە بۆکس" لێیان داوە و برینداریان کردووە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لەبارەی لێدان لەو پێشمەرگەیە، سەردار یەحیا، قایمقامی شێخان بە ئاڤای گوت، ئاگادارین کێشەیەک دروست بووە، بەڵام نەمانزانیوە پەلاماری هیچ پێشمەرگەیەک درابێت، بەدواداچوونی بۆ دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵێکدا 975 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نەهەنگەکان بە کۆمەڵ خۆیان دەکوژن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی سەرما بەڕێوەیە لە 10 ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە
19 شوبات
ئاڤا ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی کاتی ناردنی مووچە ئاشکرا دەکات
19 شوبات
لە وەزارەتی داد دوو هەزار و 500 فەرمانبەر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن
19 شوبات
مێتا لایڤەکانی فەیسبووک دەسڕێتەوە
19 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری شارەوانی: 240 هەزار فەرمانبەر فەرمانی پێدانی زەوییان بۆ دەرچووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی داوای گرنگیدانی زیاتر بە زمانی کوردی دەکات
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمانی دەستگیركردن بۆ عەلی حەمەساڵح دەردەچێت
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕانیە دوو هاووڵاتی سووری لەسەر دزینی زێر دەستگیرکران