مارکۆ ڕۆبیۆ داوای کۆتایی هێنان بە حەماس دەکات

شەیری بکە لە:
مارکۆ ڕۆبیۆ داوای کۆتایی هێنان بە حەماس دەکات

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دوێنێ لە یەکەم سەردانی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەردانی ئیسرائیلی کردووە

ئاڤا نیوز

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دوێنێ لە یەکەم سەردانی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەردانی ئیسرائیلی کردوو و لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 16-2-2025، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تەلئەڤیڤ و لەگەل سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆبووە و داوای کۆتایی ‌هێنان بە ژێرخانی سەربازی و توانا سەربازییەکانی بزووتنەوەی حەماسی لە کەرتی غەززە کرد.

 

لێدوانی فەرمی: مارکۆ  ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: حەماس ناتوانێت وەک هێزێکی سەربازی یان فەرمی بەردەوام بێت لە کەرتی غەززە و دەبێت ئەو بزووتنەوەیە کۆتایی پێبهێنرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گفتوگۆیان لەسەر "ستراتیژێکی هاوبەش" کردووە سەبارەت بە غەززە، "ناتوانین هەمیشە وردەکارییەکانی ئەم ستراتیژە لەگەڵ ڕای گشتیدا بەیەکەوە باس بکەین توانای سەربازیی حەماس و حوکمڕانی سیاسییەکەی لە غەززە لەناو دەبەین".

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ