پڕۆژەیەكی گەورەی گەشتیاری لە چیای سەفین جێبەجێ دەكرێت

شەیری بکە لە:
پڕۆژەیەكی گەورەی گەشتیاری لە چیای سەفین جێبەجێ دەكرێت

دیمەنێک لە چیای سەفین

ئاڤا نیوز


پڕۆژەیەكی گەورەی گەشتیاری بە گوژمەی یەك ملیار دۆلار لە چیای سەفین جێبەجێ دەكرێت، ئاڤا ئاشكرای دەكات پڕۆژەكە هاوشێوەی تەلەفریكی چیای زاوای شاری دهۆك دەبێت.

وێنە گەورەكە: لە چوارچێوەی گرنگیدانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە كەرتی گەشتیاری، بە ئامانجی ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەكی گرنگی داهات بۆ هەرێمی كوردستان، پلانێك دانراوە بە گوژمەی یەك ملیار دۆلار پڕۆژەیەكی گەورەی وەبەرهێنانی گەشتیاری لە چیای سەفین جێبەجێ بكرێت.

لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: "ئێستا پرۆژەکە لە قۆناغی دیراسكردن دایە و كار لەسەر داڕشتنی ماستەرپلانی دەکرێت، کە لەسەر ئاستى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست نموونەى نییە".

زانیاریی زیاتر: بڕیارە ئەمساڵ دیزاینی ماستەرپلانى پڕۆژەکەی چیای سەفین تەواو بکرێت و لەڕێگەى گەورە کۆمپانیاكانی جیهان  كه له بواری پەرەپێدانى گەشتیاری شارەزان، جێبەجێ بکرێت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی پڕۆژەكە هەمەچەشنە و گەورەترین تەلەفریك لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەخۆدەگرێت، هاوشێوەی تەلەفریكی چیای زاوا لە شاری دهۆك، ئەوەش دوای ئەوەی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بانگهێشتی سەرجەم وەبەرهێنەران و سەرمایەدارانی كرد كە لەم پڕۆژە گەشتیارییە گەورەیەدا بەشداربن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ